ئاهەنگی دەرچوونخولگەلەریهەواڵ و چالاکی

خولی هاوینەی ئەلف بێ لە لقی هەڵەبجە کۆتاییهات

نووسەر: کاروان کامیل

159بینین

ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠٢١/٩/٥ خولی هاوینەی ئەلف بێ لە لقی هەڵەبجەی ئینستتیوتی ژیار کە بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام بوو بەپایان گەیشت.
بەشداربوانی ئەم خولە ئاستەکانی سەرەتای خوێندنی لە خۆ گرتبوو بۆ زیاتر بەهێزکردنیان بوو لە پیت و ژمارەکان و پەروەردەکردنیان بوو لەسەر بەهای ڕەفتارە باڵا کۆمەڵایەتیەکان. وانەکانی ئەم خولە بریتی بوون لە خوێندنی پیتە کوردییەکان و ژمارەکان و وانەی بەهاکان و یاریە ژیریەکان و دەست ڕەنگینی.کەلەلایەن ستافێکی دڵسۆز و کارامەوە وانەکان دەووترانەوە، بە میکانیزم و شێوازی نوێی وانە ووتنەوەی گروپین و بە سەنتەرکردنی قوتابی لەفێرکردندا. ئەمڕۆ لە کۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە بەشداربووان . لە کۆتایی خولەکەدا سوپاس و پێزانین بەخشرایە مامۆستایانی ماندونەناسی خولی ئەلف بێ و ستافی بەڕێوەبردنی.

وەڵامێک بنووسە