سەردانیگەلەریهەواڵ و چالاکی

لقی هەڵەبجەی ئینستتیوتی ژیار هاوڕێ لەگەڵ دەستەی خانمانی هەڵەبجە سەردانی سەرۆکایه‌تی زانکۆی هەڵەبجەیان کرد

نووسه‌ر: كاروان كامیل

260بینین
 
ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە ۲۰۲۰/۱۱/۲٥ (مامۆستا لەنجە حسێن که‌ریم) جێگری بەرپرسی لقی هەڵەبجەی ئینستتیوتی ژیار هاوڕێ لەگەڵ دەستەی خانمانی هەڵەبجە و بە نوێنەرایەتی تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە، بەڕێزان (شیلان سدیق و نەخشین نامیق و تارا جه‌لال و جوان ئیسماعیل) سەردانی سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجەیان کرد.
 
لەو دانیشتنەدا گفتوگۆ لەسەر ڕاگەیاندنی هەڵمەتێک کرا بۆ بەختەوەری خێزانی و گرنگیدان بەئاسودەیی و ئارامی خێزانەکان و دوورکەوتنەوە لەهەموو ئەو دەستەواژانەی سەقامگیری و ئارامی و بەختەوەری خێزان دەکەنە ئامانج، هەروەها گفتوگۆ لەسەر چالاکی هاوبەشی نێوان ڕێکخراوەکان و زانکۆ کرا.
 
(د.مهاباد کامیل) سەرۆکی زانکۆی هه‌ڵه‌بجه‌، پشتگیری خۆی بۆ پرۆژەکە ڕاگەیاند و دەستخۆشی هەنگاوەکانی کرد.
 

وەڵامێک بنووسە