گەلەریهەواڵ و چالاکی

لقی هەڵەبجەی ئینستتیوتی ژیار لە دوای كۆتایی هاتنی زنجیرەی یەكەمی وانەی ئاسایشی ڕۆح شەوێكی موناجات و عیرفانی ڕێكخست

نووسه‌ر: كاروان كامیل

684بینین

 

شەوی پێنجشەممە بەرواری 2021/1/6 لە لقی هەڵەبجەی ئینستتیوتی ژیار لە پایانی زنجیرەی یەكه‌می وانەی (ئاسایشی ڕۆح) دا شەوێكی موناجات و عیرفانی بۆ پیاوان ڕێكخرا.

دەستپێكی بەرنامەی شەوی موناجات و عیرفانی بە خوێندنی قورئانی پیرۆز دەستیپێكرد و دواتر بە کۆمەڵێک شیعر و سروود و پەخشان لەلایەن دەستەیەکی هونەری کارامەوە ڕازێنرایەوە لە کەشێکی کەلتووری و دیزانێکی ئیسلامیانە بۆ ستەیجی پێشکەشکردن و بە تامی مێوژ و توو و هەنجیری وشک و نوقڵ و خواردنی کوردەواریانە كە بە سپۆنسەری خێرخوازێک بەڕێوەچوو، بە نزا و پاڕانەوەش كۆتایی بە شەوی موناجات و عیرفانی هێنرا، هەروەها لەلایەن لقی هەڵەبجەوە سوپاسی میوانانی ڕێزدار لە زانایان و مامۆستایان و کەسایەتیەکانەوە کرا، ڕێز و سوپاس ئاڕاستەی دەستەی بەڕێوەبردن و دەستەی هونەری کرا لە پای ئەو ماندووبوونەیان.

جێی ئاماژە پێكردنە زنجیرەی یەكەمی وانەی (ئاسایشی ڕۆح) ماوەی سێ ساڵە لەلایەن (دكتۆر عه‌بدولدائم هەورامانی) یەوە هەفتانە لە لقی هەڵەبجەی ئینستتیوتی ژیارەوە پێشكەش دەكرێت و لە ئایندەیەكی نزیكیشدا زنجیرەی دووەمی ئەم وانەیە دەست پێدەكات.

 

وەڵامێک بنووسە