سەردانیگەلەریهەواڵ و چالاکی

لقی گەرمیان سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتیی ئەوقافی گەرمیانی كرد

نووسەر: عه‌بدوڵڵا مه‌سعوود

513بینین

 

سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 2021/01/27 شاندێکی لقی گەرمیانی ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە بەڕێزان م. لوقمان میروەیسی بەرپرسی لق، و م. نه‌وزاد وەلی، و م. عه‌لی حاته‌م و كاك جیهاد ده‌لۆیی سەردانی بارەگای گشتی ئەوقافی گەرمیانیان كرد، و لەلایەن بەڕێز بەڕێوەبەری گشتیی ئه‌وقافی گه‌رمیان (م. سه‌باح موحه‌ممه‌د ساڵح) پێشوازییان لێكرا.

مەبەست لە سەردانەكە بۆ پێکەوە کارکردن و پێشکەشکردنی پڕۆژەیەک بوو کە ئینستتیوتی ژیار بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو لە داهاتوودا پێی هەستن و باس و خواس لە بارەی هاوکاری و هەماهەنگیکردنی یەکتر کرا.

وەڵامێک بنووسە