ئاهەنگی دەرچوونگەلەریهەواڵ و چالاکی

لە گەرمیان مەراسیمی دووەمین قۆناغی پڕۆژەی فورقان بۆ خزمەتی قورئان بەڕێوەچوو

نووسه‌ر: عبدالله مه‌سعود‌

748بینین

 

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 2021/02/17 لقی گەرمیانی ئینستتیوتی ژیار مەراسیمی خەڵاتکردنی سەرکەوتووانی پڕۆژەی فورقان بۆ خزمەتی قورئان سازکرد.

سەرەتای مەراسیمەکە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز لەلایەن: م. موحه‌ممه‌د سابیر دەستیپێکرد. و دواتر م. لوقمان میروەیسی بەرپرسی لقی گەرمیانی ئینستتیوتی ژیار ووتەی بەخێرهاتنی پێشکەشکرد و پیرۆزباییشی لە سەرکەوتووان کرد و هیوای بەردەوامی بۆ بەشداربووان خواست.

لە درێژەی مەراسیمەکەدا مامۆستا قانع خورشید نوسەر و بانگخوازی دیاری گەرمیان چەند ووتەیەکی بەپێزی سەبارەت بە گەورەیی قورئان پێشکەش بە ئامادەبوان کرد و پەنجەی خستەسەر ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی لەبەرکردن و تێگەیشتن لە پەرتووکە پیرۆزەکەی خوا دەکرێنەوە.

لە کۆتاییشدا خەڵات بەسەر بەشداربووان دابەشکرا کە لەلایەن کۆمپانیای ئۆنلاین بۆ خزمەتگوزاری ئینتەرنێت سپۆنسەر کرا و دابینکرا، هه‌روه‌ها بەڵێنی بەردەوامی پڕۆژەکە لەلایەن بەرپرس و ئەندامانی لقی گەرمیان بە ئامادەبووان درا.

جێگای بیرخستنەوەیە کە پڕۆژەی فورقان بۆ خزمەتی قورئان پرۆژەیەکی لقی گەرمیانی ئینستتیوتی ژیارە بۆ لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز، کە هەر جارێک تاقیکردنەوە لە جوزئێکی قورئان دەکرێت و دواتریش خەڵات بەسەر براوەکان دابەشدەکرێت. ئەمجارە و لە قۆناغی دووەم دا تاقیکردنەوە لە جوزئی دووەمی قورئان کرا و بەشداربووان خەڵاتکران.

 

وەڵامێک بنووسە