پێشبڕكێگەلەریهەواڵ و چالاکی

‎لە گەرمیان تاقیكردنەوەی قۆناغی دووەمی پێشبڕکێی (فورقان بۆ خزمەتی قورئان) بەڕێوەچوو

نووسه‌ر: عه‌بدوڵڵا مه‌سعود

763بینین

 

‎ڕۆژی هەینی 29/1/2021 لە لقی گەرمیانی ئینستتیوتی ژیار، بە سپۆنسەری کۆمپانیای ئۆنلاین بۆ خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت قۆناغی دووەمی پرۆژەی پێشبڕکێی فورقان بۆ خزمەتی قورئان كە بریتی بوو لە لەبەرکردنی دووەم جوزئی قورئانی پیرۆز لە سوورەتی (البقرة) لەگەڵ تەفسیر، وشەواتا و تەجوید، بەسەركەوتوویی ئەنجامدرا.

‎جێی ئاماژە پێكردنە زیاتر لە ٥۰ كەس لە هەردوو ڕەگەز بەشداریان کرد له‌ تاقیکردنەوەکەدا بە هەردوو شێوازی زارەکی و نووسینەکی ئەنجامدرا.

بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەنجامەکان ڕابگەیەندرێت و دواتریش خەڵاتی کۆمپانیای ئۆنلاین کە سپۆنسەری پڕۆژەکەیە بەسەر سێ یەکەمەکەی ئەم قۆناغەدا پێشکەش بکرێت …ئەمە و بڕیارە ئەم پڕۆژەیە تاوەكو تەواوکردنی هەموو جوزئەكانی قورئانی پیرۆز بە پێی توانا بەردەوامی هەبێت.

وەڵامێک بنووسە