هەمەرەنگ

كێ‌ وەڵامی لێقەوماو دەداتەوە كاتێك داوا دەكات؟

843بینین

كێ هەیە هەژار هانای بۆ بەرێ؟
داماو هانای بۆ بەرێ؟
دروستكراوەكان بەهۆیەوە بمێنن و داوای لێ بكەن؟
زامەكان یادی بكەن و دڵەكان پێی ئاودێر ببن؟

ئەوە خوایه‌.

واجبە لەسەر من و تۆش كە لێی بپاڕێینەوە لە خۆشی و ناخۆشیدا، لە كاتی تەنگانەدا هانای بۆ بەرین، لەكاتی بەڵاو ناڕەحەتییەكاندا پشتی پێ ببەستین، لەبەر دەرگاكەیدا بوەستین و لە دەرگای بدەین، هەركاتێك هاوكاری و پاڵپشتی و یارمەتی و دەرگاكانی ڕەحمەتی واڵا بوو ئیتر نغرۆ ڕزگاری دەبێ و وونبوو دەردەكەوێتەوە و بەڵاكان لەناو دەچن، ستەملێكراو سەردەكەوێ و گومڕا هیدایەت وەردەگرێ و نەخۆش شیفای بۆ دێ.

بپاڕێرەوە بە گەردەنكەچی دەستەكانت بەرز بكەرەوە و نزا بكە داوا بكە، ئەگەر ئەمەت زانی سەرفرازی ئەگەرنا حاڵت پەشێوە. ئەم ڕێگەیە بگرەبەر، بەدوور دەبیت لە خەم و خەمۆكی و ناڕەحەتی و دوودڵی، هیچ حەبلێك بە قەدەر حەبلی ئەو زاتە پتەو تر نییە، هیچ دەرگایەك وەك دەرگای ئەو زاتە كراوە نییە، نزیكە لێمانەوە، گوێی لێمانە، وه‌ڵام دەداتەوە، وه‌ڵامی ناچارو كەمدەستەكان دەداتەوە، فەرمانت پێدەكا بەوەی كە لێی بپاڕێیەوە لەكاتێكدا تۆ بەندەی پێویست و هەژاری ئەوی (وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ).

ئەگەر ناڕەحەتیت بەسەرداهات، یادی بكە، ناوەكانی بهێنە، داوای یارمەتی بكە، سەركەوتن و بەختەوەری لێ داوا بكە، ناوچەوانی بۆ بخەرەسەر زەوی تاكو تاجی ئازادی لەسەربنێی، زۆر داوا بكە، زیادەڕەوی بكە لە داواكانت، سوربە لەسەر داواكانت بە جارێك و دوان هەرگیز كۆڵ نەدەی.

سەرچاوە : 30 ڕێگە بۆ بەختەوەری

نوسینی : د.عائض القرنی
ئامادەكردنی : ژیار ئاكۆیی

وەڵامێک بنووسە