توێژینەوە

پاككردنەوەی دڵ و دەروون | بەشی حەوتەم

371بینین

 

لەسەردەمی داگیركاری فەڕەنسا لە گەڕەكی “باب النصر” لەحەڵەب ئەفسەرێكی فەڕەنسی كابرایەكی سووری گرتبوو، كابرا وتی: بیكە بۆ خاتری پێغەمبەر ﷺ بەرمبدە، ئەفسەرەكە بێئەدەبی كرد بەرامبەر پێغەمبەر ﷺ، لەوكاتەدا لاوی جەربەزەی گەڕەكەكه‌ گوێی لێبوو دارێكی كێشا بەسەری ئەفسەرەكەداو وتی: ئەبو القاسم ئەوەش لەپێناوی چاوانی تۆدا.

ئەفسەرەكە سەروچاوی خەڵتانی خوێن بوو، لاوەكەش ڕایكرد لای شێخ ئەحمەد حارون خۆی حەشار بدات، شێخ ئەحمەد وتی: بڕۆ خۆت بدە بەدەستەوە لای پۆلیس و مەترسە. كەچوو گرتیان و دوایی قازیەكی فەڕەنسی دادگایی كردو وتی: لێتخۆشدەبین بەمەرجێك جارێكیتر وانەكەیت، ئەویش وتی: سوێند بەخوا ئەوەی قسە بەموحەممەد ﷺ بڵێت هەمان شتی لێدەكەم. قازییەكە پێكەنی و وتی: بڕۆرەوە ماڵی خۆت. ئەمەش ئاشكرایە بەرەكەتی دوعای شێخ ئەحمەد بووە ئەگینا بەئاسانی رزگاری نەدەبوو.

دكتۆر مستەفا سباعی عەمیدو دامەزرێنەری كۆلێژی شەریعە لە دیمەشق، ماوەیەك چاودێری گشتی برایان بوو لەسوریا، موجاهید بوو دژی داگیركەران لەسوریاو فەڵەستین، تووشی نەخۆشی بوو پزیشكەكان خوێندنەوەو نووسینیان لێ‌ قەدەغە كرد بەوەشەوە كە لەحاڵەتێكی رۆحی زۆر بەرزدا بوو كتێبی (هكذا علمتني الحیاة)ی نووسی، ژنەكەی پەنجا ساڵ دوای خۆی مرد كەویستیان لایەوە قەبری بۆ هەڵبكەنن لاشەی دكتۆر موستەفا دەركەوت ئەتووت ئەوسەعاتە مردووە گۆڕانی بەسەردا نەهاتبوو، جا دكتۆر كە بۆ خۆی ئەولیای خوابوو ئەڵێت: شێخ ئەحمەد دڵ بەئامۆژگارییەكانی زیندوو ئەكاتەوەو تەصەوف بەكارناهێنێ‌ بۆ پارە پەیداكردن.

جارێك لەگەڵ دكتۆر مستەفا زەرقادا سەردانی ئەكەن، سەرسام ئەبن بەزانست و زانیارییەكەی بۆیە دەڵێن: (یا حارون، انا بك حائرون) ئەی حارون ئێمە سەرسامین بەتۆ.

دكتۆر، گۆڤاری (الحضارة الإسلامیة)ی دەردەكرد، وتارێكی بڵاوكردەوە بەناونیشانی (هكذا العلماء الربانیون) كەتیایدا باشی شێخ ئەحمەدی كرد بەتەماش بوو كە كتێبێك لەبارەی ئەولیاكانی شامەوە بنووسێت مردن بواری نەدا ئەوكارە بكات.

جا دكتۆر مستەفا سباعی ئەڵێت: جارێك لەشێخ ئەحمەدم پرسی: من پێمناخۆشە بەهۆی سەرقاڵیمەوە بەكاری سیاسی و رۆژانەی هاووڵاتیانەوە كاتی پێویستم نیە بۆ پەرستش و خەڵوەت لەگەڵ نەفسی خۆمدا، ئەویش كەهەرگیز لەوبڕوایەدا نەبووم ئەوەندە ئاسۆی بیركردنەوەی فراوان بێت وتی: پەشیمان مەبە لەوەی دەیكەیت، چونكە ئەوە پاداشتی كەمتر نیە لەشەونوێژو خەڵوەت و پەرستش.

شێخ ئەبوحەسەنی نەدەوی سەردانی كردو كەگەڕایەوە هیند سێ‌ وتاری لە گۆڤاری (البعث الإسلامي) لەسەر بڵاوكردەوە..

وێنەی دكتۆر موستەفا سباعی و ئەبوحەسەن نەدەوی

وەڵامێک بنووسە