حه‌وانه‌وه‌یه‌ك بۆ ده‌روون
توێژینەوە

حه‌وانه‌یه‌ک بۆ ده‌روون

نوسه‌ر: د.عائض القرنى | ئاماده‌کردنى: سانا حمدامین

458بینین

پارانه‌وه‌ى رزگاربوون له‌ ناخۆشییه‌کان باسى خودا په‌رستى ته‌نها ئه‌و ده‌گرێته‌وه‌ خۆ باسى په‌روه‌ردگارى هه‌موو جیهانه‌کان ده‌گرێته‌ خۆ واته‌ (توحيد الالوهية وتوحيد الربوبية) باسنامه‌ى په‌روه‌ردگارى پاک و بێگه‌رد ده‌گرێته‌ خۆى که‌ خاوه‌ن گه‌وره‌یى و به‌خشین و دادپه‌روه‌رییه‌ ئه‌م باسکردنه‌ش په‌یوه‌سته‌ به‌ ته‌واوى توانا و میهره‌بانى و پاککارى و لێبورده‌ى و چاو لێپۆشینى خودا. به‌ هه‌مان شێوه‌ وه‌سف و باسى خوداى تیادایه‌ له‌ ته‌واوى و به‌هێزى په‌روه‌ردگارى هه‌موو جیهانه‌کان بۆ هه‌موو جیهان (توحيد الاسماء والصفات)جیهانى سه‌ره‌وه‌ و جیهانى خواره‌وه‌ که‌ باس له‌ گه‌وره‌یى (عةرش)ى خودا ده‌کات سه‌رماڵه‌ بۆ هه‌موو دروستکراوه‌کان و له‌ هه‌موویشیان گه‌وره‌تره‌.

په‌روه‌ردگارى ته‌واوه‌تى ئه‌و ده‌گه‌یه‌نێ ئه‌بێ خودا یه‌ک و ته‌نها په‌رستى بپه‌رسترێ که‌ ئه‌و خودایه‌ به‌ ته‌نها شیاوى په‌رستنه‌کانه‌ و که‌سى تر نییه‌ شیاوى په‌رستن بێ له‌و په‌رستنانه‌ وه‌ک په‌رستنه‌کانى په‌رستن و خۆشه‌ویست و لێ ترسان و به‌ هیوابوون و به‌ گه‌وره‌دانان فه‌رمانره‌وایى و فه‌رمان به‌جێى ته‌نها ئه‌و خودایه‌ نه‌بێ هى تر نییه‌و نابێ. گه‌وره‌یى ته‌نها بۆ ئه‌و خودایه‌یه‌ که‌ ئه‌و ده‌گه‌یه‌نێ هه‌موو سیفه‌ت و ته‌واوى ته‌واوتییه‌ک ته‌نها هه‌ر بۆ ئه‌و بووه‌ و هه‌ر بۆ ئه‌و هه‌یه‌ و هه‌ر بۆ ئه‌ویش ده‌مێنێته‌وه‌ هه‌تا هه‌تایى هه‌موو که‌موکورتى و نه‌نگى و عه‌یب خه‌وشێک له‌ خودا دووره‌ پاک و بێگه‌رد به‌ هیچ یه‌کێ ناچێ له‌ دروستکراوه‌کانى هه‌ر بۆیه‌ خودا ده‌فه‌رموێت (لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ)الشورى/١١ واته‌ خواى گه‌وره‌ هیچ هاووێنه‌ى نییه‌. و به‌ڵام بیسه‌ر و بینه‌رى ته‌واوه‌تى هه‌ر ئه‌وه‌ که‌ هیچ نه‌نگى و که‌موکورتیى به‌ سه‌ر دانایه‌ت سه‌رجه‌م دروستکراوانى تر بیستن و بینییان سنورداره‌ و بۆ کاتێکى دیاریکراوه‌ له‌ کات و زه‌مانێکا لێبورده‌یى خودایى ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێ که‌ ئه‌و په‌رى توانا و ده‌سه‌ڵاتى هه‌یه‌ و به‌ڕه‌حم و به‌ به‌زه‌ییه‌ و چاکه‌ له‌گه‌ڵ دروستکراوان ده‌کات له‌ کاتێکا که‌ ئه‌و خودایه‌ هیچ پێویستى به‌ ئێمه‌ و هیچ دروستکراوه‌کانى تر نییه‌ به‌ڵکو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌موو دروستکراوان هه‌رده‌م و هه‌رکات پێویستییان به‌ خودا نه‌بڕوه‌ و نابڕێ. ئه‌گه‌ر دڵه‌کانمان فێرى ئه‌م زانسته‌ پیرۆز و جوانانه‌ بکه‌ین دڵه‌کان ئه‌م زانستانه‌ فێر ببن ئه‌و کات پێویست ده‌بێ له‌سه‌ریان خۆشه‌ویستى و گه‌وره‌یى ته‌نها ئه‌و خودایه‌ تایبه‌ت که‌ین به‌ هه‌موو جۆره‌کانى په‌رستن ئه‌و کات ده‌روونه‌کان هه‌ست به‌ خۆشییه‌کان ده‌که‌ن له‌زه‌ت و شادمانى ده‌که‌وێته‌ سه‌ر دڵ و رۆحمان بۆیه‌ له‌و کاته‌دا ئازار و ناسۆرى ناخۆشى یه‌کان و کارتێکراوانى غه‌م و خه‌م بۆ سه‌ر ده‌روون و جه‌سته‌ که‌م ده‌کاته‌وه‌ یان هه‌ر بنبڕى ده‌کا و نایهێڵێ. هه‌ر بۆیه‌ تۆ کاتێ ناساغێک ده‌بینیت ئه‌گه‌ر شتێکى واى لێ به‌ سه‌ردا هات که‌ دڵشادى و دڵخۆشى بخاته‌ دڵیه‌وه‌ ده‌روونى پێ به‌ هێز بکات ئه‌ى چۆن سروشت ده‌بێته‌ پاڵنه‌ر بۆ نه‌خۆشیى جه‌سته‌ هه‌ستپێکراو؟ ئا به‌م شێوه‌یه‌ دڵه‌کانیش به‌ ئاوى فێنکى میهره‌بانى خودا شیفا و ساغ و سه‌لامه‌ت ده‌بن له‌ هه‌موو ئازاره‌کانى رۆح و دڵه‌کاندا ساغى دڵ و رۆح چاکتره‌ له‌ ساغى جه‌سته‌یى.

وەڵامێک بنووسە