توێژینەوە

تێكۆشەران و چاودێری خوایی

995بینین

خوای گەورە بۆ پێغەمبەران دەفەرموێت:

(وَحَمَلْنَاهُ عَلَىٰ ذَاتِ أَلْوَاحٍ وَدُسُرٍ (13) تَجْرِي بِأَعْيُنِنَا جَزَاءً لِّمَن كَانَ كُفِرَ (14) وَلَقَد تَّرَكْنَاهَا آيَةً فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍ (15) سورة القمر.

(وَاصْبِرْ لِحُكْمِ رَبِّكَ فَإِنَّكَ بِأَعْيُنِنَا ۖ وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ حِينَ تَقُومُ (48) وَمِنَ اللَّيْلِ فَسَبِّحْهُ وَإِدْبَارَ النُّجُومِ (49) سورة الطور.

ئەو چاودێری و تەوفیقەی خوا بۆ تێكۆشەران و بانگخوازانیشە، (ئیبن أثیر) دەڵێ‌: كاتێك تاریقی كوڕی زیاد لەكەشتیدا بوو بەرەو فەتحی ئەندەلوس لەخەویا خۆشەویست و هاوەڵانی بینی (د.خ) كە شمشێریان بەدەستەوە بوو ئامادەی جەنگ بوون، خۆشەویست ئامۆژگاری تاریقی كرد كەنەرم و نیان بێت لەگەڵ سەربازەكانیداو پەیمان نەشكێنێت و فەرمووی: ئەی تاریق دە ئنجا بڕۆ بەرەو كارەكەت.

ئنجا تاریق خۆشەویست و هاوەڵانی بینی چوونە ناو ئەندەلوسەوە، كەخەبەری بۆوە بەیانی وتاری دا بۆ سەربازەكانی ناو كەشتیەكەو مژدەكەی خۆشەویستی پێڕاگەیاندن و هەموو دڵنیابوون لەسەركەوتن و فەتحی ئەندەلوس.

جاوا ئەو خوا پێداوە هەرلەدونیادا خۆشەویست مژدەو بەشارەتی دایەو ئەو كارە مەزنەی كرد بۆ ئیسلام، ئاخۆ من و تۆ بتوانین كارێك بكەین روومان بێت لای ئەو پیاوەمەزنانەوە بوەستین ؟

وەڵامێک بنووسە