سەردانیگەلەریهەواڵ و چالاکی

شاندێکی ڕێکخراوی هیوای هەمووان سەردانی لقی چەمچەماڵی ئینستتیوتی ژیاری کرد

نووسه‌ر: پشتیوان جه‌باری

395بینین

 

ئەمڕۆ بەرواری 2021/01/14 شاندێکی ڕێکخراوی هیوای هەمووان کە پێکهاتبوون لە بەڕێز: مامۆستا ئازاد ڕەسوول سەرۆکی ڕێکخراو، ژمارەیەک لە ئەندامانی ڕێکخراو سەردانی لقی چەمچەماڵی ئینستتیوتی ژیاریان کرد.

لەلایەن بەڕێز: مامۆستا موحه‌ممه‌د سەنگاوی بەرپرسی لق و ژمارەیەک لە کارگێڕانی لق پێشوازیان لێکرا.

لە دانیشتنێکی دۆستانە پەیوەندیی هەردوو ڕێکخراو تاووتوێ کرا و بڕیاردرا لە داهاتوودا کار و چالاکی هاوبەش ئەنجام بدەن بە تایبەت لەو بوارانەی کە پەیوەستن بە کۆمەڵگە، دواتر بەڕێزەوە بەڕێخران.

 

وەڵامێک بنووسە