نووسین

بازنەی ئیسلام

نووسه‌ر: بیلال زەنگڵ

851بینین

 

هاتنە ناو بازنەو دائیرەی ئیسلام ئیختیاریە و ئازادیە، وە هەموو ماف و ئازادیه‌کت پارێزراوە لە دەرەوەی ئەم بازنەیە بەمەرجێک زیانت بۆ کەس نەبێت.

بەڵام هەرکات هاتیتە ناو ئەم بازنەیە بە ئیختیاری خۆت، کۆمەڵێک یاساو ڕێسای خۆی هەیە هەرکات لێیان لابدەیت، ئاگادارکردنەوەو سزایی خۆی هەیە بۆ خوشگوزەرانی گشتی، بەڵام لە بەرامبەردا پاداشتێکی نەبڕاوە هەیە بۆ ئەوانەی لەم بازنەیەدان، بە مەرجێک پابەندی یاساو ڕێساکانی بێت، لەگەڵ ئەوەشدا خودا چاوپۆشی لە گوناهی بەندەکانی دەکات بەردەوام، کە داوای لێ بکەن وە سزاو پاداشتیش بەقەد کارەکەی بۆ داناون.

جا هەر کات هاتیتە ناو ئەو بازنەیە کە ئیسلامە کە بەئازادی خۆتە، تۆش خاوەن ئیرادەبە یان پیاوانە وەرە ناوی بە سزاو پاداشتەکانی ڕازیبە یان بەردەوام پرتەو بۆڵەت با نەبێت.

چاوی من تۆش کە نەهاتویتە ناو ئەو بازنەیە با بەردەوام قیرەت نەیه‌ت لە دەرەوی ئەو بازنەیە خۆ هیچ سزایه‌کی دوونیایی یاسا و ڕێساێکی ئەم ئیسلامە شمولی تۆ ناکات هیچ ئازادێکی تۆ پێشل ناکات بۆ بەردەوام قیرە قیرتە لەسەریی؟

کە بە ئیخیاری خۆشت نەبووە بویتە موسڵمان ئازادیت لە دەرچوون لەم بازنەیە خۆ ئێستا هەم ئاقڵ و هەم ئازادیت هەیە بچۆ دەرەوە بەڵام مەردبە. کانیه‌ک ئاوت لێ خواردەوە بەردی تێ فڕێ مەدە.

باش لەوە دڵنیابن هەرگیز هیچ کەسێک نەکوژراوەو ناشکوژرێت کە لەئیسلام هەڵدەگەرێتەوە، مەگەر زیانی بۆ دەوڵەتی ئیسلامی هەبووبێت و دزەی بەزانیاریەکان کردبێت بۆ دووژمنی ئەو دەوڵەتە، نمونەش زۆرە لە مێژووی ئیسلامدا کە چەندین کەس هاتوون دوای دەرچوون لەئیسلام دوای ئەوەش بە ئازادی ژیاون.

وەڵامێک بنووسە