هەمەرەنگ

بەسەرهاتێكی سەیر

669بینین

 

شێخ متەوەلی شەعراوی دەڵێت: مردوو هەست بەسەردانی زیندوو دەكات بۆیە سوننەتە سەلام بكەین. مامۆستا نوری فارس لە شەرحی “لوئلوئومەرجاندا” موجەڵەدی یەك لا 20 دەڵێت: لەهەولێر لەگەڵ صەلاحی كوڕمدا لە دوای راپەڕین لەئوتێل بووین، تووشی خێزانێكی كوردی كەركوك بووین زۆر كەیف خۆشبوون، كەهۆی ئەو شادی و خۆشیەمان لێپرسین وتیان: لەجەنگی كوەیت دا جەنازەیەكیان بۆ هێناینەوەو وتیان ئەوە كوڕەكەتانە شەهید بووەو ئێمەش رازی بووین بەقەدەری خواو ناشتمان، دایكی و هاوسەرەكەی هەموو هەفتەیەك ئەچوونە سەرگۆڕەكەی وشیوەنیان دەكرد، ئەوەی سەیر بوو یەكێك دەهاتە خەویان دەیووت: من كوڕی ئێوەنیم مەیەن بۆ سەردانم و گوناهبارم مەكەن، لە مەلایەكیان پرسی ئەویش وتی: بەجلی شەرعیەوە بچن و شیوەن مەكەن. ئەوانیش ئەوەیانكرد كەچی خەوەكە دووبارە دەبۆوە.

پاش دووساڵ تەلەفۆنمان لە دەرەوەی وڵات بۆ كرا كە كوڕەكەمان برینداربووەو لای ئەمەریكیەكانەو ئەوە دووجارە ئەچین لەزاخۆ دەیبینین و دەگەڕێتەوە بۆ دەرەوەی وڵات و ناوێرێت بێتەوە بۆ كەركوك لەترسی حكومەتی بەعس.

شایانی باسە دوای ئەوەی بەكوڕەكەی شادبۆوە دایكەكە تائێستا وەك وەفایەك سەردانی ئەو عەسكەرە بێكەسە مردووە دەكات و دوعای خێری بۆ دەكات!

وەڵامێک بنووسە