توێژینەوە

رایانگرن ئەوانە بەرپرسن

170بینین

حەزرەتی عومەر لەتاو لێپرسنەوەی قیامەت ئەیووت:خۆزگە دایكی عومەر عومەری نەبوایە ، كەدادپەروەریەكەی بەنموونە ئەهێنرێتەوەو سەردارو سەروەرمان مژدەی بەهەشتی داوەتێ‌ .
بەداخەوە ئەم وڵاتە بەناو ئیسلامیانە ئەوەی خاپووری كردوون بەرپرسی نابەرپرسە، كەنەك درۆزنن بەڵكو درۆزانن ، نەك دزن بەڵكو مامۆستای دزانن ، نەك دوای شەیتان كەوتوون بەڵكومامۆستای شەیتانن و ئەودوای ئەمان كەوتووەوپرس بەمان ئەكات (فأتبعه الشیطان ).
ئەمانە ژێرعەرزو سەرعەرزیان تاڵان كردو باقیشیان ئەوێت كت ومت وەك ئەم بەسەرهاتە..دزێكی زۆرزان و فەریكە دزێك ئەچنە كۆشكێكەوە دزی ئەكەن،زۆر بێباكانەو زۆرلەسەرخۆ، پاش ئەوەی قاصەكە بەتاڵ ئەكەن، لەسەرمێزێك دائەنیشن و مامۆستای دزان بەفەریكە دزەكە ئەڵێت: ئەو تەسجیلە داگیرسێنەو دەنگی زیادبكە، خواردنەوە بێنەو وەرەبا یاری وەرق بكەین ، ئەویش ئەبڵەق ئەبێت و ئەڵێت: ئەوە تۆ تێكچوویت ، تۆ ئەزانی ئەڵێی چی؟وەرە خێراكە تا پێیان نەزانیوین لێرە دەرچین ، وتی: نەفام تۆنازانیت ، چیت پێ‌ ئەڵێم وابكە ، ناچار مێزی رازانەوەو كابرای خاوەن ماڵ بەدەمانچەوە هاتە سەریان و تەلەفونی بۆ فریاكەوتن كرد، پۆلیس هاتن ودزەكان خۆیان تێك نەدا!!وتیان: هاچی بووە؟خاوەن ماڵ وتی:ئەوانە دزن دەستگیریان بكەن، دزەكان وتیان:ئای لەو بوختانە ، دزی چی ئێمە میوانی بووین قومارمان ئەكرد ئەوەمان لێبردۆتەوە، ئێستا ئەیەوێت بەو جۆرە لێمان بسەنێتەوە ، پۆلیسەكان بڕوایان پێكردن و وتیان: راست ئەكەن لەماڵەكەتدا قومارخانەت داناوەو گێچەڵیش ئەكەیت ، لەوەدا بوو بڕۆن ،دزەكان وتیان: تكایە ئێمەش لەگەڵتانا دێینە دەرێ‌ نەبادا بمانكوژێت..
جابەڕاستی مەگەر دڵمان بەقیامەت خۆش بێت كەخوا هەقی ملیۆنەها گەدەی برسی وخێرلەخۆنەدیولەم فیرعەونانە بكاتەوە..( ۆقِفُوهُمْ إِنَّهُمْ مَسْئُولُونَ (24) مَا ڵكُمْ ڵا تَنَاصَرُونَ (25) بَلْ هُمُ الْێوْمَ مُسْتَسْلِمُونَ (26)الصافات).

وەڵامێک بنووسە