توێژینەوە

بانگخوازێك 4000 كەس موسڵمان ئەكات | بەشی سێیەم

513بینین

مەردی مەیدانی بانگەواز محمد تۆفیق ئەڵێت: هەر بیانییەك نامەی بۆ ناردبم و پرسیاری لەبارەی ئیسلامەوە كردبێت كۆڵی لێنادەم و بەردەوام ئەبم لەگەڵیدا تا قەناعەتی پێدەكەم بەگەورەیی ئیسلام و موسڵمان ئەبێت.

كورتترین ماوە ئەڵمانیەك بوو بەدوو مانگ نامە گۆڕینەوە موسڵمان بوو، درێژترین ماوەش حەڤدە ساڵ بوو كەخەریك بووم لەگەڵ پیاوێكی چیكۆسلۆفاكیدا كەبووبووە هاوەڵم و جاروبار سەردانی ئەكردم لەقاهیرە، سووربوو لەسەر بیروباوەڕەكەی و منیش بەردەوام هەوڵم لەگەڵ ئەدا تا رۆژێكیان دوای حەڤدە ساڵ هات بۆلام و وتی: سەرپرایزێكم پێیە بۆت، وتم: چیە؟ وتی: أشهد أن لا الە الا الله وأشهد أن محمدا رسول الله‌.

هەروەها پەیوەندی و نامە گۆڕینەوەم هەبوو لەگەڵ دەرمانسازێكی كاسۆلیكیدا لەسویسرا لەشاری بازل و قورئانێكی تەرجومەی ئینگلیزیم نارد بۆ هاوسەرەكەی و جارێك كەسەرم دان لە وێستگەی شەمەندەفەر چاوەڕێیان ئەكردم نەشیان ئەناسیم منیش ناونیشانی خۆمم دابوونێ‌ كە باڵابەرزو لاوازم و چاویلكەم لەچاودایەو كتێبێكی بەرگ سوورم بەدەستەوەیە، یەكمان دۆزیەوەو كەچوومە ماڵیان سەرسام بووم بەوەی كەوتیان دەستنوێژت هەیە وتم: بەڵێ‌! وتیان: دەبا نوێژەكەمان بە جەماعەت بكەین.. زۆر سوپاسی خوام كرد كە رەنجەكەم بەری گرت و موسڵمان بوو بوون.

ناوبراو لەساڵی 1929ەوە كە خانەی گەیاندنی ئیسلامی دامەزراند وەك چوارچێوەیەك بۆكارەكانی، كەتەنها پێكهاتبوو لەخۆی و لەماڵەكەی خۆیدا وەك دەزگایەك كاری دەكردو هەموو زانیاریەكانی لەبارەی ئەوانەی نامەیان ئەنارد هەڵیدەگرت و ئارشیفی بۆدروست كردبوون، لە سویسرا لەرێی ئیعلانات و نامەوە دەستی پێكرد، كە بەدرێژایی رێگای نەمسا بۆ زیورخ بۆ بازل لەهەموو وێستگەیەك تابلۆیەكی دانابوو نووسرابوو لەسەری (بەهەڵە لەئیسلام گەیشتوویت، ئەگەر ئەتەوێ‌ راستی بزانیت، بنووسەو پەیوەندی بكە بەفڵانەوە، كە بۆشت نووسی، نامیلكەی كورت وبچوكت بۆ دەنێرێت ).

تكایە ماویەتی..

وەڵامێک بنووسە