توێژینەوە

ئافرەت پێش سەرهەڵدانی ئیسلام | بەشی یەکەم

595بینین

“ئافرەت لەکۆمەڵگای نیوە دوورگەی عەرەبیدا”

لەو ناوچەیەدا کەمترین و نزمترین شۆك بەلایانەوە ئافرەت بوو، ئەوان وەکو مەڕو ماڵات مامەڵەیان لەگەڵ دەکردن. لەبەرکەوتەی میراتیش، بەنەبوو هەژمار دەکران، لەو بارەوە هیچ مافێکی نەبوو، لەگەڵ کەلوپەلەکانی ناوماڵدا بەسەر پیاواندا دابەشدەکران.

سەیر بوو، ئه‌گەر ئافرەتێک مێردەکەی کۆچی دوایی بکردایە، ئەوە کوڕەکەی پۆشاکێكی بەسەردا دەداو، بەو پێیە دەبوو بەموڵکی ئەو و بەویستی خۆی چارەنووسی دیاری دەکرد.

هەروەها لەبەر گومانکردن لە داوێنپاکیان و لەترسی دەستگیرکردنیان و کردنیان به‌کۆیلە و کەنیزەك لەشەڕو شۆڕەکاندا، هەر لەمنداڵییەوە زیندەگۆڕیان دەکردن.

ژن و ژنخوازیشیان بێژماره‌ بوو، چه‌ند بیانویستایە دەیانتوانی ژن بێنن و ژماردنی لەسەر نەبوو، هەر کاتێکیش بیانویستایە لەناویانبەرن، ئافرەت دوو ڕێگەی لەبەردەمدا بوو ، بەهەر تۆمەتێک یان دەیانکوشتن، یان لەبازاڕی تایبەت دەیانفرۆشتن!.

ئاماده‌كردنی: م.شەونم موحه‌ممه‌د

سه‌رچاوه‌: وەرگیراوە لەکتێبی ئافرەت لەکۆمەڵگای ئیسلامییدا

وەڵامێک بنووسە