سیمینارهەواڵ و چالاکی

76بینین

لقى شارەزووری ژیار 3 سيمينار ساز دەكات.

ئینستتیوتی ژیار لقی شارەزوور 3 سیمینارى ساز کرد بۆ بەڕێز (م.حەسیبە عبدالقادر)، سیمیناری يەکەم لە ژێر ناونیشانی (چۆن نوێژکردن لای منداڵەکانمان خۆشەویست بکەین)، سیمیناری دووەم (چۆن مندالەکانمان فێر بکەین تا سەربەرزو شکۆمەند بن و عیزەتی نەفسیان هەبێت و بەچی رێگایەک عیزەتی نەفس لەمنداڵدا بەهێز بکەین؟. سیمیناری سێیەم (چۆن مندالەکانمان فێری پاراستنی نهێنیەکانی ماڵەوە بکەین)، ئامانج لەم سیمینارانە رۆشنبيرى و وەبيرهێنانەوەى بەرپرسانى منداڵانە، چونكە دایک و باوک و مامۆستاو کۆمەڵگا بەرپرسن لە بەرامبەر خودا لە پەروەردەی نەوەو رۆڵەی داهاتوو، ئەگەر پەروەردەکەی دروست بوو خۆیشیان و ئەوانیش بەختەوەری دونیاو دوارۆژ دەبن، خۆ ئەگەر پەروەردەیان نادروست بوو خۆشیان و ئەوانیش گيرۆدە دەبن.

وەڵامێک بنووسە