په‌یمانگای زانسته‌ شه‌رعییه‌كانگەلەریهەواڵ و چالاکی

پەیمانگای زانستە شەرعییەکانی ژیار لەپشدەر وەرزێکی نوێی خوێندن دەستپێدەکات

477بینین

ڕۆژی شەممە ١٦-٥-٢٠٢٠ کاتژمێر ٤:٠٠ی ئێوارە پەیمانگای زانستە شەرعیەکانی ژیار لە پشدەر هەڵسا بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی نوسینەکی بۆ ١٥ کوڕو کچی دەڤەرەکە کە داوایان پێشکەشکردبوو بۆ خوێندن لە وەرزێکی نوێی پەیمانگای زانستە شەرعیەکان.

وە ڕۆژی سێ شەممە ١٩-٥-٢٠٢٠ کاتژمێر ٢:٠٠ی دوای نیوەڕۆ هەڵسەنگادنی زارەکیشیان بۆ ئەنجامدراو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢١-٥-٢٠٢٠ ناوی وەرگیراوەکان دوای پەسندکردن لەلایەن لیژنەی تاقیکردنەوە ئاشکرا دەکرێن، وا بڕیارە لە ڕۆژی شەممە ٦-٦-٢٠٢٠ دەست بەخوێندن بکەن.

وەڵامێک بنووسە