سیمینارهەواڵ و چالاکی

لقی کۆیەی ژیار سیمینارێکی خێزانی ساز دەکات

52بینین

لقی کۆیەی ژیار سیمینارێکی خێزانی ساز دەکات

ڕۆژی شەممە بەرواری 8/10/2022 ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی/ لقی کۆیە، هەستا بە ئەنجامدانی سیمینارێک بۆ بەڕێز: مامۆستا گوڵاڵە ڕەزا حسن ئەندامی دەستەی کارگێڕی لە ژێر ناونیشانی: (هۆکارەکانی هەڵوەشاندنەوەی خێزان)، ئەمەو سیمینارەکە بە ئامادەبوونی فێرخوازان بوو کە تێیدا باسی چەندین خاڵی گرنگی کرد دەربارەی هەڵوەشانەوەی خێزان و چۆنیەتی مامەڵەی نێوان هاوسەران، وە هەروەها پێویستە هاوسەران چ ڕەفتارێک بنوێنن لەلای منداڵەکانیان و چەندین خاڵی گرنگ لەوبارەوە باسکرا.
پاشان لە درێژەی چالاکییەکاندا لقی کۆیە هەستا بە ئەنجامدانی سیمینارێک بۆ بەڕێز د.محمد سینەمۆکی جێگری سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار لە ژێر ناونیشانی: (وێستگەکانی سەرکەوتن) کە تێیدا مامۆستا باسی چۆنیەتی هۆکارەکانی سەرکەوتنی کرد و هانی فێرخوازانی دا کە هەوڵبدەن بۆ سەرکەوتن و چۆنیەتی بە دەست هێنانی ئامانجاکانیان لە ژیان و کۆڵنەدان تا گەیشتن بەئامانج

 

 

وەڵامێک بنووسە