Uncategorizedسیمینارهەواڵ و چالاکی

لقی پشدەری ژیار سیمینارێک بۆ قوتابیان ساز دەکات.

77بینین

لقی پشدەری ژیار سیمینارێک بۆ قوتابیان ساز دەکات.

بەرواری 23-11-2022م کە هاوکاتە لەگەڵ (29-4-1444) کۆچی، بەشی گەنجانی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار، هەستا بە سازدانی سیمینارێکی تایبەت بە خوێنکارانی قوتابخانەی ئامادەیی ژاراوە لەژێر ناوی (زۆر خوێندم, بەڵام نمرەی پێویستم بەدەست نەهێنا) بۆ بەڕێز (پ.ی.د.بەختیار کەمال تاڵەبانی) لە هۆڵی قوتابخانەی (ئامادەیی ژاراوە) لە یەکێک لەگەڕەکەکانی شارۆچکەی ژاراوە.

شایەنی باسە (د.بەختیار) لە سیمینارەکەیدا باسی هەوڵ و تێکۆشانی قوتابیانی کرد، هانی خوێندکارانیدا بۆ ئەوەی بە پلانی ورد و بڕوا بەخۆبوونەوە کۆشش بۆ ئەو ئامانجە بکەن کە دیارییان کردووە، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ببنە خاوەن بڕوانامەو پیشەیەکی بە دڵی خۆیان، وە لەکۆتاییدا سوپاسنامەیەک لەلایەن سەرپەرشتیاری هاوڕێی ڕەخنەگری قوتابخانەکەوە درا بە بەڕێزیان، ئامادەبوانیش دەستخۆشیان هەبوو بۆ لقی پشدەرو ئامادەکردنی ئەم جۆرە سیمینارانە. 

جێی ئاماژەیە قوتابیەکی زۆر بەشداری سیمینارەکە بوون و نزیکەی (45) خولەکی خایاند. 

وەڵامێک بنووسە