په‌یمانگای زانسته‌ شه‌رعییه‌كانپێشبڕكێخولهەواڵ و چالاکی

لقی پشدەری ژیار دوو (خولی درێژخایەنی فێربوونی زانسته‌ شه‌رعیه‌كان) دەکاتەوە.

72بینین

لقی پشدەری ژیار دوو (خولی درێژخایەنی فێربوونی زانسته‌ شه‌رعیه‌كان) دەکاتەوە.

ڕۆژی شه‌ممه‌ بەرواری 2022/11/12 بەرامبەر بە 18ی ڕەبیعی دووەم 1444ی کۆچی، لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار دوو (خولی درێژخایەنی فێربوونی زانسته‌ شه‌رعیه‌كان)ی دەستپێکرد، خولەکان لەلایەن مامۆستای به‌ توانا ده‌‌وترێنه‌وه‌.

وانه‌كانی خولی یەکەم (العقیدة، التجوید، الفقە، تعلم اللغة العربیة)، وانەکانی خولی دووەم (حفظ، جزء عم، أربعين النووية، الأخلاق الإسلامية، الفرق والمذاهب) لە کاتژمێر (١:٣٠ بۆ ٤:٣٠)ی دوای نیوه‌ڕۆ دەوام دەکەن، ژمارەی بەشداربووان بریتی بوو لە (٢٦) فێرخواز لە هەردوو ڕەگەز، کە بڕیارە (4) مانگ بخایه‌نێت.

شایانی باسە بەشداربووانی هەر دوو خولەکە زۆر خۆشحاڵ بوون بە کردنەوەی ئەو جۆرە خولانە لە دەڤەرەکە.

وەڵامێک بنووسە