هەمەرەنگ

خوا پێداوەكان

176بینین

 

هاوەڵانی خۆشەویستمان خوا پێداوبوون كەخوا كردنیە پەپولەی باڵ هەڵقرچاوی دەوری چرای نبوەت، هەركامیان سەیر ئەكەیت نموونەو سەرمەشق بوو ، ئەوەندە نووری پێغەمبەریان بەرئەكەوتو ئەیاندایەوە غەریبی تازە هاتوو ئەیووت ئەم پێغەمبەرستانە!!

ئەوان ئەوەندەیان بەسە كە خوای گەورە بەدەقی قورئان لێیان رازی بووە ….( وَالسَّابِقُونَ الْأَوَّلُونَ مِنَ الْمُهَاجِرِينَ وَالْأَنْصَارِ وَالَّذِينَ اتَّبَعُوهُمْ بِإِحْسَانٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ وَأَعَدَّ لَهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي تَحْتَهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ذَلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (100)التوبة).

(عوسمانی كوڕی مظعون) سیانزەهەمین پیاوە كەموسڵمانبوو، كۆچی كرد بۆ حەبەشە و گەڕایەوە كە هەواڵی بیست قوڕەیش باشبوون، كەوا دەرنەچوو كۆچی كردەوە بۆ مەدینە، زۆر لەخواترس و پارێزكاربوو، بەرۆژ بەرۆژوو بەشەو شەونوێژ، لەبەدرا بەشداری كرد ، ئەیویست بەتەواوی تەركی دنیا و ژنهێنان بكات سەروەرمان نەیهێشت، دوای بەدر یەكەم كۆچكەر بوو كۆچی دوایی كرد، سەروەرمان (د.خ) هاتەسەری و دانەویەوەو روومەتی ماچ كردو فرمێسكی موبارەكی روومەتی عوسمانی تەڕكردو، فەرمووی :خوا رەحمت پێبكات نەهیچت لەدونیا بردو نەدونیاش هیچی لەتۆ برد.

ئەم یەكەم هاوەڵبوو لەبەقیع نێژرا، سەرورەمان (د.خ) داوای بەردێكی كرد ببێ‌ بەنیشانە تا هەركەس لەنزیكانی مردن لای ئەوەوە بینێژێت ، كەكچێكی سەروەریش وەفاتی كردوناشتی فەرمووی :كچم بڕۆرەوە بۆلای پێشینەی چاكمان عوسمانی كوڕی (مظعون) ..خوایە لەگەڵ هاوەڵاندا حەشرمان بكە كەشەرەفمەندت كردن بەگەیاندنی پەیامەكەت..

وەڵامێک بنووسە