هەمەرەنگ

سینەسافی

875بینین

دكتۆری بانگخوازی سوری محمد خەیر شەعال ئەڵێت: پیاوێك هەبوو بەناوی سەلیم و ئەبو هیشامیان پێدەووت شارەزابوو لە چاكردنی كورسی دكتۆری داندا، چەند جار ئیشی بۆمن كردووەو پیاوێكی بۆخوا سوڵحاو بوو هەموو بەیانیەك لەسەحەردا هەزار سەڵاواتی لەسەر خۆشەویستمان ئەدا، كەتەلەفونم بۆدەكرد حەزم ئەكرد تەنها ئەو قسە بكات.

شەوێكیان لەخەودا سەروەرمان (درودی خوای لەسەر بێت) پێی دەفەرموێت: سەلیم تۆ لەبەهەشتا لەگەڵمدا ئەبیت خۆت ئامادەبكە، ئەویش ئەگری ئەڵێت: باشە چی بكەم ئەی پێغەمبەری خوا، فەرمووی: يا بُنَيَّ إن قَدرتَ أن تُصْبِحَ وتُمْسيَ ليسَ في قلبِكَ غشٌّ لأحدٍ فافعَلْ ثمَّ قال لي يا بُنَيَّ وذلكَ مِن سُنَّتي ومَن أحيا سُنَّتي فقَد أحبَّني ومَن أحبَّني كانَ معي في الجنَّةِ .. واتە: كوڕم ئەگەر دەتوانیت با دڵ و سینەت ساف بێت وغەش و ناپاكی بەرامبەر كەس تیانەبێت، كەئەوەش سوننەتی منەو هەركەس سوننەتی من زیندوو بكاتەوە ئەوە منی خۆش ویستووەو هەركەسیش منی خۆش بوێت ئەوە لەبەهەشتا لەگەڵمدایە.

لە سونەنی تیرمیزیدا ئەوەم بینی كەفەرموودەیەو هەمان شتی بەئەنەسی كوڕی مالیك فەرمووە، تەلەفونم بۆكردو ئەوەم پێووت: گریاو وتی: بەخوا من ئاگام لەو فەرموودەیە نیە.

جا بەڕاستی فەزڵی سەڵاواتەكانیەتی كە گەیشتبووە ئەو پلەیە بۆیە هەقە هەریەك لەئێمە رۆژی هەرهیچ نەبێت هەزار سەڵاوات بدەین لەدیاری ئەو خۆشەویستەمان (درودی خوای له‌سه‌ر بێت).

دكتۆرێكی مەسیحی لەلازقیە تەلەفۆنی بۆ دەكات بۆ چاكردنی كورسی عەیادەكەی، پاش ئەوەی بۆی چاك دەكات، داوای لێدەكات كە سەیرێكی جیهازی تەختیتی دڵی دكتۆری براشی بكات كەئیش ناكات، ئەویش ئەڵێت: من هیچی لێنازانم، زۆر داوێن گیری دەبێت: سەیری ئەكات و ئەڵێت نازانم چیەتی، دكتۆری خاوەن جیهازەكە ئەڵێت: باشە ئێوە ناڵێن موحەمەد پلەوپایەیەكی هەیە لای خوا، دەبەو پلەپایەو بەونازەی موحەممەد لەخوا بپاڕێرەوە بۆمان چارەسەربكات، ئەوشەوە لەلازقیە لەماڵیان ئەمێنێتەوەو شەو زۆر دوعا دەكات و ئەڵێت: خوایە ئەو مەسیحیەش هەر عەبدی تۆیەو داوادەكات بەپلەو پایەو مەقامی موحەممەد لەلات ئەو كارەی بۆئاسان بكەیت .. پاش ئەوەی ئەخەوێت: پیاوباشێك ئەبینێت پێی دەڵێت: ئەو جیهازەی هێناویەتی پارچەیەكی تری ماوە لێی ببەستن كاردەكات، بەیانی بەدكتۆرەكە دەڵێت: كوا پارچەی تری ماوە، ئەڵێت: نازانم ئەوە كارتۆنەكەیەتی، سەیر دەكات پارچەیەكی تری تیایە لێی دەبەستێت و ئیش دەكات.. شایانی باسە ئەو پیاوباشە ساڵی 2018 كۆچی دوایی كرد لەتەمەنی 70 ساڵیدا.

وەڵامێک بنووسە