هەمەرەنگ

خوایە منیش وەك ئەو گەنجە ببەرەوە

546بینین

لە خزمەت مامۆستا بەهائەدیندا:

لەخزمەت مامۆستا بەهائەدین سیراجودیندا بووم، سوپاس بۆخوا دانیشتنێكی ئیمانی بوو، بەڕێزیان دوو بەسەرهاتی باسكرد حەزم كرد بینووسم، بەڕێزیان وتی:

یەكەم: ساڵی 2008 كارەبا باش نەبوو موەلیدەیەكم بۆ مزگەوت كڕی بە 150 گەڵاو تەنها بیست گەڵاشم بەدەستەوە بوو، شەو چووم بۆ ماڵی كاك دكتۆر عبدالواحید بۆ هاوكاری باوكیشی كەدۆستمە دانیشتبوو، دكتۆر بەباوكی وت: حاجی ئەڵێی چی فرسەتی خێرە، ئەوەبوو بۆبەیانی حەفتا گەڵای بۆناردم، دیارە دكتۆر سوپاس بۆخوا دەستی لەزۆر خێردا هەیە.

دووەم: دكتۆر جەوهەر لەخەستەخانەی هیوا لەئیدارەبوو، پارەیەك دێت بۆ هاوكاری نەخۆشی كەمدەرامەت ئەویش لەنەخۆشەكاندا گەنجێك ئەبینێت كە شێرپەنجەیەتی و هەست دەكات كەمدەستە بڕێ‌ پارەی ئەداتێ‌، گەنجەكەش كەزۆر نەداریش بوو وەری ناگرێت و ئەڵێت بیدە بەكەسێكی تر لەمن زیاتر پێویستی پێی بێت، گەنجەكە پاش چەند رۆژێك بەرەحمەتی خوا ئەچێت.

دكتۆر جەوهەر ئەوەندە بە هەڵوێستی ئەو گەنجە سەرسام ئەبێت دوعا ئەكات و ئەڵێت: خوایە منیش وەك ئەو گەنجە ببەرەوە، ئەوەبوو خوا دوعاكەی گیراكرد وبەشێرپەنجە كۆچی كرد پاش ئەو هەموو خزمەتەی بەنەخۆش كردی كە بەملیۆنەها دۆلاری هاوكاری بۆنەخۆشەكان پەیداكرد لەدەوڵەمەندەكان .. خوا چاكەی چاكەكاران زایە ناكات.

وەڵامێک بنووسە