هەمەرەنگ

پەیامی خۆت بگەیەنە

858بینین

 

ئەتوانین بەراستی لەرێی سۆشیال میدیاوە پەیامی خۆمان بگەیەنین ، دونیا هەمووی بۆتە لادێیەكی بچووك ، پەیوەندی كردن لەمسەر بۆ ئەو سەری دونیا لەچاو تروكاندنێكدا ئەكرێت ، بەڕاستی من سوپاسی خوا ئەكەم كە ئەوەی ئەیزانم و ئەینووسم و ئەیڵێم بەم رێگایە ئەگاتە خەڵكانێكی زۆر لەچوارقوڕنەی دونیا، بەئۆن لاین ئەتوانین كۆڕی زیكرمان فراوان بكەین ، چەند جارێك لەخزمەتی كۆمەڵێك خوشك و برادا بەسكایپی وتارم بۆدان كە لەوڵاتانی ئەوروپان ، لەسایەی خواوە سوودیان وەرگرت وكۆڕی زیكرو دەعوەمان گەرم كردبوو.

برایەك بەناوی كاكە چیا لەهەولێری قەڵاو منارەو ساڵحانەوە وتی: بەكاریگەری ڤیدیۆیەكی بەندە لەسەر سەڵاواتدان ، بەیانیان هەزار سەڵاوات و شەوان هەزار سەڵاوات ئەدا ، سوپاسی خوام كرد كە منیش ئەو خێرەم بۆ دەنووسرێت.

خوشكێك بەناوی ماریا خان (یادەوەرییەكانمی خوێندۆتەوە) بۆی نووسیووم ئەڵێت:
گەلێك مەمنون. بەڕاستی وتەكانت دەگات بە كەسانێك هەرگیز بیرت لێنەكردۆتەوە. هێندە بە پێزن هەرزوو لە ڕێگادابوم دەستم كرد بە خوێندنەوەی ، نوێبوونەوەی بە ژیان و ئیمانم بەخشی ، پێشتر دوو ڕكات نوێژی چێشتەنگاوم دەكرد ئەمڕۆ كردم بەهەشت، بۆیە بەردەوام بە لە نووسینەكانت ، خودا تەمەنت پڕخێر بكات.

ماریاخان راست ئەكات ئەگات بەكەسانی وا هەرگیز بەبیرتدا نەهاتووە، ئەم بەیانیە لەنوێژی بەیانی برایەكم بینی كتێبی یادەوەرییەكانم پێبوو بیدەم بەمامۆستای مزگەوتەكەمان ، وتم: ئەمەت خوێندۆتەوە؟ وتی هەروا سەیرێكم كردووە ، چونكە خێزانم لەپێشدا خوێندیەوەو دوای ئەویش خەسووم دووجاری خوێندۆتەوە. سوپاس بۆ خوا كەتوانیوومە ئەو باسو خواسە ئیمانیە بگەیەنمە هاوسەری بەڕێزی و خەسووی نازداری. هەرشادبن.

وەڵامێک بنووسە