هەمەرەنگ

بڕۆ لای خۆتان كاربكە!

420بینین

دكتۆر محمد راتب نابلسی دەڵێت: نزیكەی سەدساڵێك لەمەوبەر گەنجێكی بۆ خوا سوڵحاوی خەڵكی شام ئەچێ‌ بۆ مەدینە و حەز دەكات لەو خاكە پیرۆزە نزیك بێت لە پێغەمبەری خواوە (د.خ)، حەزرەتیش دەچێتە خەوی پێی دەڵێت: كاركردنت لە وڵاتەكەی خۆت باشترە لەوەی لەلای من بیت، لەلای من بەختەوەر دەبیت بەڵام كارت بۆ ناكرێ‌ و پلەت بەرزنابێتەوە.

ئەمیش دەگەڕێتەوە بۆ شام و قوتابخانەیەكی ئایینی دادەمەزرێنێ‌ و بۆماوەی هەشتا ساڵ خەڵكی فێری ئیسلامەتی دەكات و جاری واهەبوو بەهەندێ‌ قوتابی دەوت: باوكت و باپیریشت لای من قوتابی بوون.

ئەم پیاوە خواناسە نەوەدو شەش ساڵ ژیا و خزمەتێكی گەورەی ئیسلامی كرد و ئێستاش قوتابخانەكەی ماوە.

لێیان پرسی چۆنە ئاوا چاو و گوێ‌ و ئەندامەكانت بەو تەمەنەشتەوە باشن، وتی: لە گەنجیدا پاراستمانن لە گوناه، خوای گەورەش لە پیریدا بۆی پاراستین.

وەڵامێک بنووسە