سەردانیگەلەریهەواڵ و چالاکی

سه‌رۆكی ئینستتیوتی ژیار به‌یاوه‌ری شاندێكی باڵا ده‌سته‌ی ته‌كیه‌ی ئیسنتتیوتی ژیار به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

654بینین

 

ئه‌مڕۆ 2020/10/17 سه‌رۆكی ئینستتیوتی ژیار به‌یاوه‌ری شاندێكی باڵای ده‌سته‌ی كارگێری سه‌ردانی ده‌سته‌ی ته‌كیه‌ی سه‌ربه‌ لقی چه‌مچه‌ماڵی كرد.

به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كردنه‌وه‌ی باره‌گای ده‌سته‌ی ته‌كیه‌ ‌به‌ڕێزان: پ. د. خالید موحه‌ممه‌د ساڵح سه‌رۆكی ئینستتیوتی ژیار، و شاندی یاوه‌ری له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری “پ.ی د. به‌ختیار نه‌جمه‌دین” و “پ.ی د. كامل شارباژێری” و “پ.ی د. عوسمان ئالانی” و هه‌روه‌ها “مامۆستا مه‌لا حه‌مزه‌ خه‌لیفه‌” و به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسی لقی چه‌مچه‌ماڵ سه‌ردانی ده‌سته‌ی ته‌كیه‌یان كرد و پیرۆزبایی ده‌سته‌ی كارگێڕییان به‌ده‌سته‌ی ته‌كیه‌ گه‌یاند.

له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ به‌رپرس و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ته‌كیه‌ پێشوازیی و به‌خێرهاتنێكی گه‌رمی شانده‌كه‌یان كرد و سوپاسی به‌ده‌مه‌وه‌بوون و هاوكارییه‌كانی ده‌سته‌ی كارگێریان كرد كه‌ یارمه‌تیده‌ربوون له‌كردنه‌وه‌ی باره‌گا بۆ ده‌سته‌كه‌یان له‌ناحیه‌ی ته‌كیه‌دا.

له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك و شاندی یاوه‌ری ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕی بۆ هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه‌ك بۆ پرۆژه‌و چالاكییه‌كانی ده‌سته‌كه‌ له‌ناوچه‌و سنووره‌كه‌دا.

 

وەڵامێک بنووسە