351
ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانى مرۆیى/ لقی ڕاپەڕین/ بەشی گەنجان، وانەیەکی هەفتانەی تایبەت کردووە بە پەیامەکانی نوور.
پەیامەکانی نوور بەرهەم و ڕوئیا و دونیابینی و تێڕوانینەکانی مامۆستای گەورە بەدیعوزەمان شێخ سەعید نوورسییە، هەفتانە لە ڕۆژانى شەممە کاتژمێر چوار لەلایەن دکتۆر عەبدوڵڵا تەیب مەعروف ڕاڤە و شی دەکرێتەوە، کۆمەڵێک لە گەنجان ئامادەی ئەم وانە ڕووحی و ئیمانییە دەبن.