كێ ئەم بوونەوەرە بەڕێوەدەبات؟ فەرمان فەرمانی كێیە؟ بێگومان خوا، دەی كەواتە باخۆمان بدەینە دەست خوا، ئەومان بەسە. (وكفی باللە وكیلا).
نورەدین زەنكی رووبەڕووی سوپایەكی زۆری خاچپەرستان بووبووەوە، دەیویست فرسەت بهێنێت و پاشەكشە بەسوپاكەی بكات، چووە سوجدەوەو دوعای كرد (اللهم انصر عبدك نورالدین الكلب).
سبحان اللە بارانێكی زۆر باری و نەیتوانی پاشەكشە بكات، سەربازێكی هات و وتی: خەوم بینیوە بە خۆشەویستەوە بەهۆی دوعاكەتەوە سەردەكەوین.
دوژمن ترسان حسابی ئەوەیان كرد گوایە ئیمداداتی بۆ هاتووە بۆیە نەكشاوەتەوە ونورەدینیش بەعەزیمەتێكی پۆڵاینەوە پەلاماری دان و خوا بەفەزڵی خۆی سەریخستن و وەعدەكەی خوا هاتەدی (كم من فئة قلیلة غلبت فئة كثیرة باذن الله).
نورەدین مینبەرێكی نایابی بەباشترین وەستا دروستكرد لەشاری حەڵەب و وتی: كەفەتحی قودسم كرد دەیبەمە قودسەوە، ئەوەبوو ئەو كۆچی دوایی كردو صلاح الدین توانی لەشەوی ئیسراو میعراجدا پاش ئەوەی فەتحی كردەوە مینبەرەكە بباتە قودسەوە.
وێنەی مینبەرەكە….