ئینستتیوتی ژیار/ لقى هەولێر/ بەشی گەنجان و بەشى خوشکان دوو سیمیناری تایبهتییان بۆ بەرێز د. بەختیار کەمال تاڵەبانی سازکرد. سیمینارى یەکەم بە ناونیشانى (چۆن بتوانین نمرەی بەرز بە دەست بهێنین لە پۆلی ١٢) هەروەها سیمینارى دووەمى بە ناونیشانى (خێزانی بەختەوەر) پێشکەشکرد.
لە دەستپێکدا چەند ئایەتێکی قورئانی پیرۆز لەلایەن م. هۆشمەند عوسمان ئەندامی بهشی گهنجانى لق خوێندرایەوە.
دواتر وتەی بەخێرهاتنى لق لهلایهن د. هاشم ئیسماعیل بەرپرسى بەشى دارایی و ئابوورى لە لقی هەولێری ئینستتیوتی ژیار پێشکەشکرا.
پاشان لهلایهن بهرێز (د. بەختیار تاڵەبانی) سیمینارهكان پێشكهش كرا كه لە سیمیناری یەکەمدا باسى له ڕێگاکانی سەرکەوتن لە پۆلی (١٢) دا و چۆنیەتی بە دەستهێنانی نمرەی بەرز کرد.
هەروەها لە سیمیناری دووەمیدا باسی لەو خاڵانە کرد کە بەهۆیەوە خێزانێکی بەختەوەر دروست دەبێت.
ئامانج له سازدانی سیمینارهكان زیاتر رۆشنبیركردنی ئاستی خوێندکارانى پۆلی ١٢ بوو سهبارهت به شێوازی خوێندنیان بۆ ئەوەی بتوانن نمرەی بەرز بەدەست بهێنن.
هەروەها ئامانج لە سیمینارى دووەمیش بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیریی خێزانیى بوو بۆ ئەوەی لە ژیانی خێزانداریدا خێزانێکی بەختەوەر و ئارام و سەقامگیر و خۆشگوزەر بوونى هەبێت.