سیمینارگەلەریهەواڵ و چالاکی

سیمینارێكی خێزانیی له‌هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڕێوه‌چوو

نووسه‌ر: كاروان كامیل

364بینین

ڕۆژی شه‌ممه‌ 2020/11/29 لقی هەڵەبجەی ئینستتیوتی ژیار هاوڕێ لەگەڵ دەستەی خانمانی هەڵەبجە، سیمینارێكی ئیمانیی و په‌روه‌رده‌یی بۆ به‌ڕێز: م. سه‌باح كفری سازكرد.

سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن به‌ڕێز: م. له‌نجه‌ به‌رزنجیی جێگری به‌رپرسی لقی هه‌ڵه‌بجه ووته‌ی به‌خێرهاتن‌ پێشكه‌شكرا. پاشان سیمیناره‌كه‌ به‌ناونیشانی به‌خته‌وه‌ری خێزانی ده‌ستیپێكرد. مامۆستا سه‌باح له‌ووته‌كانیدا تیشكی خسته‌سه‌ر ژیانی خێزانیی پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ وه‌كو نمونه‌ی باڵا بۆ مرۆڤایه‌تی و به‌تایبه‌ت بۆ موسڵمانان كه‌ خوێندنه‌وه‌و قووڵبوونه‌وه‌ له‌ژیانی ئه‌و سه‌روه‌ره ﷺ‌ ژیانێكی پڕ له‌به‌خته‌وه‌ری و كامه‌رانی ده‌به‌خشێت.

ئه‌م سیمیناره‌ له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی وه‌رزی به‌خته‌وه‌ری خێزانی ئه‌نجامدرا كه‌ ئینستتیوتی ژیار/ لقی هه‌ڵه‌بجه‌ و تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە و دەستەی خانمانی هەڵەبجە به‌ڕێوه‌یده‌به‌ن. شایانی باسه‌ پرۆژه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌و چالاكی هه‌مه‌جۆری ده‌بێت له‌ڕۆژانی داهاتوودا.

 

وەڵامێک بنووسە