344
بەرواری ٤ ـ ٦ ـ ۲۰۲۱ بەشی گەنجانی لقی چەمچەماڵی ئینستتیوتی ژیار لە ژێر ناونیشانی لە خزمەت قورئان دا، بە بەشداری زیاتر لە 400 کچ و کوڕ، ئاهەنگی کۆتایی و سەرکەوتنیان بۆ لە بەرکردنی جوزئی (عم) بە بەشداری بەشێک لە دایک و باوکیان، ئەنجام دا.
کە زیاتر لە 90 بەشداربوو پلەی نمرەکانیان 100 بوو، هەموویان خەڵاتی شایستەکران و سەرجەم بەشداربووان بڕوانامەی بەشداریکردنیان پێدرا.
شایانی ئاماژە پێکردنە ئەم پڕۆژەیە لە مانگی ڕەمەزانەوە ڕاگەیاندراوە، یەکەم قۆناغی بە سەرکەوتووی بە پایان گەشت، وا بڕیارە لە نزیکترین کاتدا قۆناغەکانی تری پڕۆژەکە ڕابگەیەندرێت.