128
ڕۆژی سێ شەممە ١٧ -٨- ٢٠٢١ کاتژمێر (١٠:٠٠)ی سەر لە بەیانی سیمینارێک ساز کرا بۆ بەڕێز (محمود خالید) لەژێر ناونیشانی (گرنگی کتێب) بۆ فێرخوازانی خولی هاوینەی (پێگەیاندنی نەوجەوانان) سیمینارەکە نزیکەی کاتژمێرێکی خایاند کە تیایدا باسی سوودەکان و گرنگی کتێب خوێندنەوەی کرد. پاشان لەلایەن بەرپرسی لق سوپاسنامەیەك پێشکەشی بەڕێز (محمود خالید) کرا. جێی ئاماژەیە فێرخوازەکان زۆر دڵخۆش بوون بەسازکردنی ئەو جۆرە سیمینارانەو هیوایان خواست هەردەم بەردەوام بن. شایەنی باسە ئەم خولە بەبەشداری (٧٠) فێرخواز تا ٢٥-٨-٢٠٢١ بەردەوام دەبێت.