476
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 2020/12/03 له لقی ڕاپه‌رینی ئینستتیوتی ژیار یه‌كه‌مین گفتوگۆی كتێب به‌ڕێوه‌چوو.
یەکێک لەو چالاکیانەی له لقی ڕاپەڕین، به‌ڕێوه‌ده‌چێت خوێندنەوەو ڕانان و هەڵسەنگاندنی کتێبە، لەیەکەم گفتوگۆدا ڕانان بۆ کتێبی (رحلتي من الشك الی الإيمان) نووسینی “د. مصطفی محمود” کرا.
ئەم بەرهەمە دوو وەرگێڕانی هەیە، مامۆستای کۆچکردوو “موحه‌ممه‌د مەلا ساڵح شارەزووری” خوا لێی خۆشبێت لە ساڵی ١٩٧٤ز وەریگێڕاوە بۆ سەر زمانی شیرینی کوردی، هەروەها (مزەفەر عەوڵا قەسرێی)ش وەریگێڕاوە.
ئامانج لەم چالاکییە پەیوەستبوون و هاندان و کاری پێکەوەیی ستافی لقی ڕاپەڕینه. هه‌روه‌ها ئاشنابوون و بەردەوامبوونی هاوڕێیەتی کتێب و خوێندنەوە و بەهێزکردنی بواری مەعریفیی و فراوانکردنی تێگەیشتن و سوود وەرگرتن لە ڕا و سەرنج و بۆچوونەکانی یەکدی.