لقی هەڵەبجەی ئینستتیوتی ژیار گەشتێکی بۆ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب له‌سلێمانی بۆ ئه‌ندامه‌كانی خۆی رێكخست.
سەر لەبەیانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ۲۰۲۰/۱۱/۲۲ بەسەرپەرشتی (مامۆستا عیرفان ئه‌مین)، گه‌شته‌كه ده‌ستیپێكرد.
لەسەرەتای چالاكییه‌كه‌دا مامۆستا عه‌دنان نووری به‌رپرسی لقی هه‌ڵه‌بجه، له‌هۆڵی ئینستتیوتی ژیار له‌لقی هەڵەبجە ووتارێكی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به ڕۆڵی خوێندنه‌وه‌و ڕۆشبیركردنی خود كرد بۆ به‌ره‌وپێشچوونی ئاستی تاك و كۆمه‌ڵگه. پاشان ئەندامان بەڕێکەوتن بۆ پێشانگاکە.
ئامانج له‌ئه‌نجامدانی ئه‌م چالاكییه بۆ ئه‌وه بووه كه ئه‌ندامان لەنزیکەوە زیاتر ئاشنابن بەبینینی كتێب و كتێبخانه و چاپخانه و دەزگا ناوخۆیی و جیهانییەکان و هەروەها ئاشنابوون بەبەرهەمی نووسه‌ران و وه‌رگێڕە ناوخۆیی و بیانییەکان و به‌دەستخستنی بەرهەمه‌كانیان.
شایانی باسه، بە بەشداریی 17 وڵات و نزیک بە 500 سەرچاوەى کوردى، عەرەبى، فارسى، تورکى و ئینگلیزى و 200 ناوەندى کتێب و چاپخانە خولی دووه‌می پێشانگاى نێودەوڵەتیى كتێب له‌سلێمانی به‌رده‌وامه و 10 رۆژ ده‌خایه‌نێت.