1.27K
سیمینارێک دەربارەی متمانە بەخۆبوون لە لقی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو
ڕۆژی 19/11/2020 لە ئینستتیوتی ژیار/ لقی ڕاپەرین، سیمینارێک لە ژێر ناونیشانی (متمانە بەخۆبوون) لەلایەن (مامۆستا هاژە عەبدوڵڵا) و بەسەرپەرشتی (مامۆستا نیگار خدر) لەبەشی خوشکان پێشکەشکرا.
شایانی باسە 40 کەس ئامادەی سیمینارەکە بوون و ئامانجی سیمینارەکە درووستکردن و بەهێزکردنی متمانە بوو لە نێوان تاکەکانی کۆمەڵگاو ئاشناکردن و ناساندنی ڕێگاو شێوازەکانی متمانەو هاندان بۆ دوورکەوتنەوە لەو مامەڵەو هەڵسوکەوتانەی متمانە لاواز دەکەن.