ئه‌مڕۆ 2020/10/19 له‌مانگی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ و به‌ڕه‌چاوكردنی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، به‌شی په‌روه‌رده‌و كاروباری زانستی ده‌سته‌ی كفری ئینستتیوتی ژیار، هه‌ستا به‌كردنه‌وه‌ی خولێكی یهكڕۆژه بۆ منداڵان.
خوله‌كه به‌ناونیشانی (منداڵانی هۆشمه‌ند) بۆ منداڵانی ته‌مه‌ن 8 تا 12 ساڵان ڕێكخرابوو.
تێیدا چوار سیمینار پێشكه‌شكرا كه پێكهاتبوون له:
– سه‌ره‌تایه‌ك بۆ فێربوونی خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز – مامۆستا هارون طه.
– چۆنێتی هه‌ڵسوكه‌وتی منداڵ له نێو خانه‌واده‌دا – مامۆستا به‌یان شكور.
– شێوازی هه‌ڵسوكه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ له‌گه‌ڵ منداڵاندا – مامۆستا هونه‌ر شكور.
– منداڵ له‌جیهانی مۆبایل و ئینته‌رنێتدا – مامۆستا ئه‌حمه‌د ئیكرام.
له‌كۆتاییدا سوپاس و پێ‌زانین ئاڕاسته‌ی مامۆستایانی به‌شداربوو كرا‌و هه‌روه‌ها بڕوانامه‌ی به‌شداربوون و خه‌ڵات پێشكه‌شی منداڵه به‌شداربووه‌كان كرا.
شایانی باسه خوله‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات و زیاتر له 40 فێرخواز تیایدا به‌شداربوون.