گەلەریهەواڵ و چالاکی

به‌به‌شداری ئینستتیوتی ژیار ڕێزلێنان به‌خشرا به‌ تیمی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌

نووسه‌ر: كاروان كامیل

497بینین

لقی هەڵەبجەی ئینستتیوتی ژیار بەشداری كرد لە مەراسیمی ڕێزلێنان و نرخاندنی كاری تیمی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و هاوكارانیان له‌ كه‌رتی ته‌ندرووستی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.

ڕۆژی پێنج شەممە 2020/10/07 تۆڕی ڕێكخراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌هاوبه‌شی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت (CDO) به‌ به‌شداری (م. عیرفان ئه‌مین) نوێنەری ئینستتیوتی ژیار و به‌ئاماده‌بوونی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ و جێگری پارێزگار و به‌رپرسانی ئیداریی و سیاسیی و ڕێكخراوه‌یی هه‌ڵه‌بجه‌ و میدیاكان، خه‌ڵاتی ڕێزلێنانیان به‌خشییه‌ تیمی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و هاوكارانیان له‌ كه‌رتی ته‌ندرووستی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌مه‌به‌ستی ستایش و نرخاندنی كاری دڵسۆزانه‌ و خزمه‌تی كه‌موێنه‌یان.

ئینستتیوتی ژیار سوپاسی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت و به‌ڕێز کاك (بەختیار ئه‌حمه‌د) به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراو و هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌یان كرد كە هاوكاربوون له‌ سازكردنی ئه‌م مه‌راسیمه‌دا.

 

وەڵامێک بنووسە