سیمینارشیعر

ئینستتیوتى ژیار بەشدارى خێوەتگەیەک لە بوارى گەشەپێداندا دەکات.

129بینین

ئینستتیوتى ژیار بەشدارى خێوەتگەیەک لە بوارى گەشەپێداندا دەکات.

شاندێکى ئینستتیوتى ژیار بەشدارى خێوەتگەى دامەزراوەى (رواد)ى کرد کە لقى پارێزگاى دیالەى ڕێکخراوەکە لە ناحیەى تەق تەق سازیکردبوو، شاندەکە پێکهاتبوون لە بەڕێزان: د.موحەممەد سینەمۆکى جێگرى سەرۆکى ئینستتیوتى ژیار و ئەندامانى لقى کۆیەى ئینستتیوتى ژیار: م.مەلا زیرەک مەغدید، چیاکۆ فوئاد، هێمن خەیروڵڵا. شایەنى باسە خێوەتگەکە 3 ڕۆژى خایاند و تێیدا بەڕێز جێگرى سەرۆکى ئینستتیوتى ژیار د.موحەممەد سینەمۆکى بابەتێکى پەروەردەیی پێشکەشکردن و هەروەها بەڕێزان: د.ئەبوو ئەواب، د.عومەر ئەلخەراجیی، د.عیسام ئەلڕەبیعى، شێخ ڕافید هەریەکەو بەجیا بابەتیان پێشکەش بە بەشداربووانى خێوەتگەکە کرد. جێى ئاماژەیە چەندین چالاکى ناوازە و نمونەیی وەکو وتنەوەى شیعر و پەخشان و باسوخواسى بەپێز و ئەنجامدانى وەرزش و چالاکی جۆراوجۆر لە خێوەتگەکەدا بەڕێوەچوو.

وەڵامێک بنووسە