توێژینەوە

یادەوەری و پەند | بەشی بیست و پێنجه‌م

267بینین

 

پەروەردەی هەڵەو بێباوەڕی

دكتۆر فازیل سولەیمان ئەڵێت: كوڕێكی پانزە ساڵان باوك و دایكی هێنایان بۆ لام هەندێ‌ پرسیاری عەقائیدی هەبوو ملی ئەنا بەرەو بێباوەڕی ، وەك ئەوەی خوا بۆ پرسی پێنەكردووم منی دروست كردووە ، هەستم كرد بینیومە تومەز ساڵێك لەوەو بەریش هاتبوو هەمان پرسیاری هەبوو وەڵاممان دابۆوە.

لێم پرسی لەقوتابخانە چۆنی ، دیاربوو باش نەبوو ، جا بەهۆی نەخوێندن و فشاری تاقیكردنەوەكانی ئاڵابوویە ئەوەی كەخوا بۆ درووستی كردووەو لەژیان بێزار بوو.

بەدایك و باوكیم وت: ئێوە واتان پەروەردە نەكردووە بەرپرسیارێتی هەڵبگرێ‌ ، وەختی خۆی كەمناڵ بووە سەری داوە بەمێزێكدا ئێوە پێتان نەووتووە ئاگات لەخۆت بێت و جارێكی تر سەرت نەدەی بەمێزەكەدا بەڵكو واتان بردۆتە مێشكیەوە كەخەتای مێزەكەیەو یەك دوو چەپۆكیشتان بەمێزەكەدا دابوو بۆی.

لەكاتێكدا قورئان زۆر كار لەسەر ئەوە دەكات كەمرۆڤ خۆی بەرپرسیارە لەكارەكانی و ئەوەی تووشی ئەبێت لەچاكەو خراپە بەرهەمی دەستی خۆیەتی (وَمَا أَصَابَكُمْ مِنْ مُصِيبَةٍ فَبِمَا كَسَبَتْ أَيْدِيكُمْ وَيَعْفُو عَنْ كَثِيرٍ (30) الشورى). هەروەها كاتێك ئادەم و حەوا سەلامی خوایان لێبێت هەڵەیان كرد دانیان بەهەڵەكەی خۆیاندا ناو نەیانخستە گەردنی كەس (قَالَا رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنْفُسَنَا وَإِنْ لَمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ (23) الأعراف).

كچێك هاتە لامان لەدین بێزاربوو بۆمان دەركەوت كەمناڵبووە دایكی لەبەرچاوی ئاخ و ئۆفی بووە لەدەست باڵا پۆشی و خوایە ئەمە چیە و بەم گەرمایە وا پڕووكام ، ئێ‌ دیارە ئەم جۆرە قسانە كاریگەری نەرێنی درووست ئەكەن لەسەر كچەكەی.

یان كوڕێك هاتە لامان دینداری لێبوو بوو بە دێوەزمە ئەوەش بەهۆی ئەوەی باوكی لەرەمەزاناندا داد و بێدادی بووە لەدەست رۆژوو، ئەمە چیەو خوا بۆ فەرزی كردووە ، دەبا هەرنوێژ بووایە نەك پێنج جار بەڵكو بیست جار و لەم جۆرە قسانە.

پەروەردەی مناڵ زۆر گرنگی پێدراوە لەئیسلامدا، دایك و باوك ئەبێ‌ سەرمەشقێكی جوان بن بۆیان و تەنانەت ئەگەر بانگیان بكەن بەناوی ئەوەی شتێكیان ئەدەنێ‌ و نەیاندەنێ‌ درۆیەكیان بۆ ئەنووسرێت، ئەمەش بۆئەوەی مناڵەكە درۆی بەلاوە ئاسان نەبێت (كلكم راع وكلكم مسئول عن رعیتە).

وەڵامێک بنووسە