ژیانی هاوەڵان
دكتۆر فازیل سولەیمان ئەڵێت: باپیرم كەناوی “ئەحمەد دەمرداش تونی” بوو لەلیژنەی ئۆلۆمپی میسریدا بوو، كەچوو بۆ خولی ئۆلۆمپی لە “یۆغۆسلافیا” منی لەگەڵ خۆیدا برد وبیست و پێنج رۆژمان پێچوو ، ئەوسا تەمەنم سیانزە ساڵ بوو ، دوو كتێبی بۆ هێنام تا لەو گەشتەدا بیخوێنمەوە ، كە ئەو دوو كتێبە زۆر كاریگەربوون و ژیانمیان گۆڕی.
یەكێكیان لەبارەی “عەبدوڵای كوڕی زوبەیر”ەوە بوو (ڕهزای خوای لێ بێت) كە بە (33) پشت ئەگەینەوە بەو ، باپیرم شانازی ئەكرد بەو زاتەوە كە دژی حوكمی پشتاو پشت وەستایەوەو ئەیویست كە هەڵبژاردن بۆ خەلافەت بەشورا بێت ، تا ئەوەبوو لەلایەن حەجاجەوە شەهیدكراو جوڵانەوەكەیان سەركوت كرا ، حەجاج بەخاتوو “ئەسمائی دایكی عەبدوڵا”ی وت: ئەڵێی چی لەبارەی مردنی كوڕەكەتەوە؟ ئەویش وتی: تۆ دنیات لەو تاڵ كرد ئەویش ئاخیرەتی لێ تاڵ كردیت.
“عەبدوڵای كوڕی زوبەیر” كە شەهید بوو كوڕەكەی بەناوی “عەباد” لەترسی دەسەڵات هاتە صەعیدی میسرو بەوەش باوو باپیرم ئەچنەوە سەرئەو زاتە.
باپیریشم هەمان رۆحیەتی بەرەنگاربوونەوەی هەبوو بەرامبەر ئینگلیزو تەنانەت فیشەك سەریشی برینداركردبوو لەخۆپیشانداندا.
نووسهر: ئەندازیار عوسمان
ئەوەش وێنەی باپیری