پەروەردەی ئەرێنی بەبێ ئامۆژگاری سزادان
ساڵی 2008 بانگكرام بۆ ئێوارە خوانێك لەماڵێكی دەوڵەمەند لە قاهیرە، سەرنجم دا فلیپینی زۆری لێبوو، وتم: ئەمانە چی دەكەن لێرە، خاوەن ماڵ وتی: ئەوە هەرماڵەو لەگەڵ خۆیا فلیپینیەكەشیان هێناوە، ئەوە من كوڕو كچێكم هەیە یەكی فلیپینیەكم بۆداناون تا هەموو پێداویستیەكانیان بۆدابین بكەن. وتم: بەڕێزتان لەسەر پەروەردە ئەخوێنیتەوە؟وتی: بەڵێ. وتم: پێم باشە كتێبی (ئاوا عەلی تەنتاوی باپیرم پەروەردەی كردین) بخوێنیتەوە كە كچەزایەكی شێخ عەلی نووسیوویەتی.
ئەو كتێبە لەماڵی برادەرێكم لەئەمەریكا دەستم كەوت و خوێندمەوە زۆر سوودم لێبینی و تێگەیشتم كەئێمە ئەبێت دایك و باوكەكان پیچش مناڵەكانیان بەباشی پەروەردە بكەین.
بۆنموونە: شێخ عەلی نەوەكانی لەدەوری خۆی كۆدەكردەوەو قەڵەم وكاغەزێكی ئەگرت بەدەستیەوە و ئەیووت: مناڵینە پێم بڵێن: بەچی باپیرەتان بێتاقەت ئەبن، كەموكوڕیەكانی خۆم پێبڵێن باچاكی بكەم، ئیتر بەپێی عەقڵی خۆیان هەریەكەو شتێكی دەووت وئەمیش بەڕوویەكی خۆشەوە ئەینووسین. ئەمە وایلێكردن كە گەورە بوون رەخنەیان قبوڵ بێ، وەبگەڕێن بەدوای كەم و كوڕیاندا تاچاكی بكەن، خۆدیارە كەسیش بەندەی بێ عەیب نیە.
شێخ عەلی شیرینیەكی ئەهێناو ئەیكرد بەچەند بەشی وەك یەكەوەو دانەیەكیشی بەگەورەیی ئەهێشتەوە، ئنجا ئەیووت: هەركەسەو دانیەك هەڵبگرێت ، ئەوەی دەستی ببردایە بۆ گەورەكە بەچاو تێی دەگەیاند كەنابێ و هەڵەیە تا فێرببێ كەنابێ خۆی جیابكاتەوە ، رەوشتێكی جوانە ، ساڵێكیان لەحەج لەخێمەیەكدا هەشت كەس بووین تەنها من گەنج بووم ، هەمووی لەسەر فەرشەكە راكشابوون ، ئیسفنجێكیان لەخێمەیەكەوە بۆهێناین زیادبوو ، سەیرم كرد كەس لەسەری نەخەوت، وتم: بۆكەس لەسەری ناخەوێ؟ یەكێكیان وتی: كەس حەزناكات خۆی جیاكاتەوە.
ئنجاكەمیوەو شت بهاتایەو هەریەكەو بەشی خۆی هەڵگرتایە دانەیەك كەئەمایەوە نەوەكانی ناویان نابوو (دانەی پیرۆز) هەریەكەیانی واپەروەردەكردبوو كەدەستی بۆنەبات تا یەكێ لەبراوخوشكەكانی بیخۆن ، بەمەش فێری خۆنەویستی ئەكردن، جا پەروەردەی ئەرێنی بەبێ ئامۆژگاری سزادان وایە و، بەشێوازی كرداری ئەبێت پەروەردە بكەیت ، وە بەها باڵاكانیان لاخۆشەویست بكەیت.
بۆدەرۆژ ماڵی براكەم سەردانیان كردین لەئەمەریكا، رۆژێك كچە بچووكەكەیان (نانا) بەگریان هات گوایە فوئادی برای كێشاویەتی بەسەریا ، منیش بەفرسەتم زانی و وتم: فوئاد وەرە ، بۆ پیاتا كێشاوە ؟وتی: نەمزانی.وتم: ئێمە لەئیسلامدا (قصاص)مان هەیە ، جا سەرتی بۆدانەوێنە، تا هەقی خۆی بكاتەوە بێ زیادوكەم، یان لێتببورێت كەئەوەش خوا پێیخۆشەوپاداشتی نانا ئەداتەوە لەسەر لێبووردنەكەی.
فوئاد سەری بۆدانەواندو ناناش چووە پێشەوە وتی:من لێی دەبوورم لەبەرخوا..ئەمە وانەیەكی كرداری بوو تابزانن ئێمە خاوەنی شەریعەتێكین و لەهەمووشتێكدا بۆی دەگەڕێینەوە.
سەروەرمان مامۆستا بوو بۆتەواوكردن و چەسپاندنی بەها باڵاكان هاتبوو.بەو هەموو سەرقاڵیەیەوەكچەزاكانی ئەخستە سەرپشتی و بەژوورەكەدا ئەیگێڕان و ئەیفەرموو: حوشترەكەتان حوشتری چاكە.