توێژینەوە

وەڵامێكی پێویست

581بینین

 

ناحەزانی ئیسلام ئەڵێن: چۆن قورئان لەشوێنێكدا ئەڵێت ئاسمانەكان و زەوی لەشەش رۆژدا بەدیهێنراون و كەچی لەشوێنی تردا حسابی بكەیت هەشت رۆژ ئەكات: ئایەتەكان ئەمانەن كەباسی ئەو رۆژانەیان كردووە:

(قُلْ أَئِنَّكُمْ لَتَكْفُرُونَ بِالَّذِي خَلَقَ الْأَرْضَ فِي يَوْمَيْنِ وَتَجْعَلُونَ لَهُ أَنْدَادًا ذَلِكَ رَبُّ الْعَالَمِينَ * وَجَعَلَ فِيهَا رَوَاسِيَ مِنْ فَوْقِهَا وَبَارَكَ فِيهَا وَقَدَّرَ فِيهَا أَقْوَاتَهَا فِي أَرْبَعَةِ أَيَّامٍ سَوَاءً لِلسَّائِلِينَ *ثُمَّ اسْتَوَى إِلَى السَّمَاءِ وَهِيَ دُخَانٌ فَقَالَ لَهَا وَلِلْأَرْضِ اِئْتِيَا طَوْعًا أَوْ كَرْهًا قَالَتَا أَتَيْنَا طَائِعِينَ * فَقَضَاهُنَّ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ فِي يَوْمَيْنِ وَأَوْحَى فِي كُلِّ سَمَاءٍ أَمْرَهَا وَزَيَّنَّا السَّمَاءَ الدُّنْيَا بِمَصَابِيحَ وَحِفْظًا ذَلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ) [فصلت: 9-12].

لێرەدا ئەفەرموێت: لەدوو رۆژدا زەوی بەدیهێناوە، لە چوار رۆژدا رزق و رۆزی تیاداناوە بەجۆرێك بۆ ژیان دەست بدات (ئەم چوار رۆژە پەیوەندی بە بەدیهێنانەكەوە نیە) ئنجا خوا كەئاسمانەكانی پێشتر درووست كردبوو كردنی بەحەوت ئاسمان لەدوورۆژدا(ئەم دوورۆژەش باسی بەدیهێنانی ئاسمان نیە ) .

ناحەزان ئەڵێن ئەوەتە: دوورۆژی بەدیهێنانی زەوی و چوار رۆژی دانانی رزق و رۆزی و دوو رۆژی تر بۆ كردنی ئاسمان بەحەوت ئاسمان كۆی بكەوە ئەكاتە هەشت ، كەچی لەم ئایەتەدا ئەفەرموێ‌ ئاسمانەكان و زەویمان لە شەش رۆژدا بەدیهێناوە (الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ) [السجدة: 4].

ئێمەش ئەڵێین قورئان باسی بەدیهێنانی ئاسمانەكانی نەكردووە كەچەند رۆژبووە بەڵام وەك لەئایەتەكەدا دیارە كە زەوی و ئاسمانەكان بەشەش رۆژ بەدیهێنراون ، دوورۆژیش باسكراوە كەبەدیهێنانی زەویە ئەگەر لەیەكیان دەربكەین كەواتە ئاسمانەكان بە چوار رۆژ درووست كراون..كەواتە قوناغەكان ئاوان:

-بەدیهێنانی ئاسمانەكان لەسەرەتادا كە چوار رۆژبووەو قورئان باسی ناكات خۆمان دۆزیمانەوە بەوەی كەشەش رۆژەكەی هەمووی دوورۆژی زەویمان لێدەركرد.
-بەدێهێنانی زەوی بە دوورۆژ.
-دانانی رزق و رۆزی بەچوار رۆژ كەوای لێبێت مرۆڤی تیابژی ..ئەمەیان نافەرموێ‌ (بەدیهێنان و دروستكردن و خەلقە ، ئەفەرموێ‌ (وقدر فیها أقواتها) .
-خواوەندئاسمانەكانی خەلق كردووە پێشتر بەدوورۆژ ئەیانكات بەحەوت ئاسمان ئەمەش باسی (خلق) ناكات بەڵكو ئەفەرموێت (فقضاهن سبع سماوات).

تەعبیراتی قورئان زۆر وردن و ئەستەمە دژبەیەكیان تیابێ‌ چونكە بەزانستی بێپایانی خوا دابەزیون، ئەوەی باسی (خلق) ە شەش رۆژە ، ئەوانی تر دانانی رزقو رێكخستنی زەوی و كردنی ئاسمان بەحەوت ئاسمان مەسەلەیەكی ترن ، بیریشمان نەچێت ئەو رۆژانەرۆژی ئاسایی نین قورئان چواردە سەدەزیاترە كەئەفەرموێت رۆژ هەیە هەزار ساڵەو هەیە پەنجا هەزار ساڵ و دیارە هی تریش هەیە ، كەتەنها خوا بۆخۆی ئەزانێت ئەو شەش رۆژە چەند ملیۆن یان ملیار ساڵ بوون..جا ئەگەر ئەم قورئانە لەخواوە نەبێت كەسێكی نەخوێندەوارسەڵات و سەلامی خوای لەسەر بێت لەو زروف و زەمانەدا چۆن ئەتوانێت باسی شتی وابكات ، كەئاسمانەكان وزەوی چۆن بەدیهاتوون و ئنجا رۆژهەیە بیست وچوار سەعات نیە بەڵكو هەزاران ساڵە؟.

سوپاس بۆخوا كتێبخانەی كوردی ئێستا دەیان كتێبی تیایە وەڵامی گومانی ناحەزان و مولحیدان ئەدەنەوە وەك كتێبی(بەڵێ‌ قورئان پارێزراوە)و، چەند پەیج و ئەكاونتیش هەن كە تایبەتن بەو كارە ، كەهیوادارم سوودیان لێببینن.

وەڵامێک بنووسە