219
ڕۆژى شەممە بەرواری ٢٠٢١/٠٩/٠٤ لە شاری سلێمانی، ئەنجومەنی گشتیی بەشی خوشکانی ئینستتیوتی ژیار بە سەرپەرشتی بەڕێز: پرۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح و، بە ئامادەبوونی بەڕێز: پ.ی.د. کامیل شارباژێڕی بەرپرسی لقی سلێمانی، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی گرێدا. لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بە گرنگی کاری ڕێکخراوەیی لەم سەردەمەدا و بە تایبەتی لە کۆمەڵگەی کوردییدا کرا و، جەخت کرایەوە لە چالاکبوونی خوشکان لە لق و دەستەکانی ئینستتیوتی ژیار لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان.