شەوى پێنجشەممە بەروارى 2021/04/29 ئینستتیوتى ژیار/ لقى سلێمانى، هەستا بە ڕێکخستنى سیمینارێک لە یادى غەزاى بەدردا.
سەرەتا ووتەى بەخێرهاتن لەلایەن بەرپرسى لقى سلێمانى بەرێز: د. کامیل شارباژێڕى پێشکەشکرا و تیایدا ئاماژەى بە ئامانجى سازکردنى سیمینارەکە کرد.
سیمینارەکە بۆ بەڕێز د. عادل شێخانى – نووسەر و توێژەر سازکرا بوو بە ناونیشانى: (ڕۆژی فورقان گهورهترین سهركهوتن له مێژووی ئیسلامدا).
لە ووتەکانیدا ئاماژەى بە گرنگى یادکردنەوەى غەزاى بەدر کرد و باسى چۆنییەتى غەزاکە و هۆکار و دەرئەنجام و چیرۆکى سەرکەوتنى موسڵمانان بەسەر موشریکاندا بە سەرکردایەتى پێشەواى مرۆڤایەتى موحەممەد ﷺ کرد.
هەروەها ووتى: غەزاى بەدر وانە و پەندى زۆرى تێدایە بۆ موسڵمانان، هەر لە ڕووى سەربازیى و پەروەردەیى و ئیمانییەوە هەتا شێوازى مامەڵەکردنى پێغەمبەرى خوا ﷺ لەگەڵ هاوەڵانیدا و هەروەها مامەڵەکردنى لەگەڵ بە دیل گیراوانى غەزاکەشدا.
شایانى باسە سیمینارەکە بە ئامادەبوونى بەشێک لە گەنجان و لاوان و خوشکان بەڕێوەچوو