شه‌وی یه‌كشه‌ممه به‌رواری 2021/01/31 له لقی سلێمانی ئینستتیوتی ژیار بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ئاهه‌نگی كۆتاییهاتنی كۆرسی یه‌كه‌می خولی پێگه‌یاندنی لاوان/ كۆڕان به‌ڕێوه‌چوو.
به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز: پ. د. خالید موحه‌ممه‌د ساڵح سه‌رۆكی ئینستتیوتی ژیار و، هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی ئینستتیوتی ژیار: پ.ی. د. كامیل شارباژێڕی به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌دواداچوونی ئینستتیوتی ژیار و، د. سه‌باح شارستێنی و، پ.ی. د. عوسمان ئالانی به‌رپرسی لقی سلێمانی، و كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی ئاهه‌نگه‌كه ئه‌نجامدرا.
به مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ڕۆشنبیری و ئایینی و شه‌رعناسی، لقی سلێمانی هه‌ستا به كردنه‌وه‌ی خولی (پێگه‌یاندنی لاوان) و به به‌شداری زیاتر له 31 خوێندكار و له به‌رواری 2020/08/23 بۆ 2021/01/26 به‌رده‌وام بوو.
شایانی باسه خوله‌كه چه‌ندین وانه‌ی گرنگی له خۆ گرتبوو كه سوودێكی زۆری هه‌بوو بۆ به‌شداربووان.