كەسەیری ژیاننامەی سەروەر ئەكەین (صلی الله علیه وسلم) دڵنیا دەبین كەخاوەنی رەوشتێكی بەرزو بەهای باڵابووە، دوژمنانی پێش دۆستانی ئەو شایەتیەی بۆئەدەن كە بەوەفابووەو هەرگیز پەیمانشكێنی نەكردووە، بۆنموونە كەهیرەقل لەئەبوسوفیانی پرسی: ئایا محمد پەیمان شكێنی ئەكات؟ ئەبوسوفیان كە كافریش بوو وتی: نەخێر.
حوزەیفەی یەمانی و باوكی لەسەروبەندی جەنگی بەدردا ئەكەونە دەست كافران، ئەڵێن: بۆكوێ دەچن؟ ئەڵێن: دەچینەوە بۆمەدینە، پەیمانیان لێوەردەگرن كە نابێت بچن هاوكاری محمد بكەن.
كاتێك دێن بۆلای و ئەمەی بۆباس دەكەن ئەویش دەفەرموێت: (انصرفا، نَفِی بعهدِهم، ونستعینُ اللهَ علیهم) پەیمانەكەتان بەرنەسەرو بچنەوە مەدینەو ئێمەش پشت بەخوا ئەبەستین بەرامبەریان.
یان لەجەنگەكاندا ئەوپەڕی رەچاوی بەهاباڵاكانی ئەكردو فەرمانی ئەدا دەست بپارێزن لەمناڵ و ئافرەت و پیروراهیبەكان، كەئەمەش لەهیچ كوێیەكدا نەبووە لەئیسلامدا نەبێت، كەخاچپەرستان فەلەستینیان داگیركرد دەستیان لەكەس نەپاراست و بەهەزارانیان شەهیدكرد، كەسەلاحەدینیش قودسی گرتەوە بەپارەیەكی كەم ئازادی كردن و كەشتی بۆدابین كردن و بەهەزارانی ناردەوە بۆ ئەوروپا.