توێژینەوە

بیلبیلەی چاوى سه‌روه‌رمان (ﷺ)

848بینین
 
بەڕاستی نوێژ پەرستشێكە گرنگیەكی زۆری هەیە لەژیانماندا ، كە رۆژانە پاكمان ئەكاتەوەو بیلبیلەی چاوی سەروەرمان بوو ، مایەی ئارامی دڵ ودەروونی بوو ، دوا وەسێتیشی بوو بۆبڕواداران كە لەدواساتەكانی تەمەنیدا فەرمووی: نوێژەكانتان ، نوێژەكانتان.
دكتۆر ئەحمەد بەسام ئەلساعی كتێبی (ادارةالصلاة)ی نووسیوە كە بەڕێز دكتۆر حوسەین كردویەتی بەكوردی وسەنتەری زەهاوی چاپیان كردووە.ئەمە یەكێكە لەوكتێبانەی كەزۆر پێویستە بخوێنرێتەوە تا باشتر ئیدارەی نوێژەكانمان بدەین.
 
بەكوردی ناوەكەی بریتیە لە(دووبارە دۆزینەوەی پایەی دووەمی ئیسلام).
بەداخەوە زۆرمان نوێژمان ون كردووە بۆیە نمرەی كەم وەردەگرین لەسەر نوێژەكانمان وهەندێكیشمان رەنگە هەربدرێتەوە بەسەرمانا ، ئەوانەی بەڕاستی دۆستی خوان نوێژەكانیان توێشووی رێیانە ، دۆستێكی خوا كە زۆربەی شەو بەخزمەت سەروەرمان ئەگات(د.خ) ، لەخەوێكیدا سەروەرونووری چاومان پێی دەفەرموێ:من كەنوێژ دەكەم وئەڵێم (أعوذبالله من الشیطان الرجیم ) خراپەكانی شەیتان ئەهێنمە بەرچاوم، كە ئەڵێم (الرحمان الرحیم) میهرەبانیەكانی خوا دێنمە بەرچاوم،هەروەها ئەوانەی خوانیعمەتی بەسەرا رشتوون و ئەوانەش كە غەزەبیان لێگیراوەو ئەوانەش كەسەرگەردانن هەموویان بیریان لێدەكەمەوە ، ئنجا نوێژێك ئەكات لەبەرچاوی و ئەفەرموێت: لەوە كەمترت لێ‌ قبوڵ ناكەین..ئەو برادەرە وتی: بەیانی كەهەستام و نوێژی بەیانیم بەو جۆرە كرد شتێكی تربوو.

وەڵامێک بنووسە