شه‌وی یه‌ك شه‌ممه ڕێكه‌وتی 2020/11/22 له‌درێژه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانیدا شاندێکی باڵای دەستەی کارگێڕی سەردانی هه‌رسێ دەستەی (خەبات و سۆران و هه‌ریر)ی کرد.
له‌لایه‌ن به‌رپرس و كارگێرانی دەسته‌كانه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازی له‌شانده‌كه كرا‌و خۆشحاڵی و پێزانینی خۆیان له‌پای ئه‌نجامدانی سه‌ردانه‌كه خسته‌ڕوو.
شایانی باسه مه‌به‌ست لهبهسهركردنهوهكه هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌دواداچوون بوو بۆ كار‌و چالاكییه‌كان و گوێگرتن له‌پێشنیار و پرۆژه‌كان و كاركردن بۆ بهگڕخستنیان له‌ماوه‌ی داهاتوودا.
هه‌روه‌ها له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌چه‌ندین خاڵی گرنگ كرا بۆ به‌ره‌وپێشبردنی شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی چالاكییه‌كان و ڕێكخستن و زیاتركردنی پرۆژه‌كانی سنووری ده‌سته‌كان.
جێی ئاماژه‌یه شانده‌كه‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێکهاتبوون لەبەڕێزان: پ. د. خالید محمد صاڵح سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار،و د. خالید گەردی بەرپرسی به‌شی په‌روه‌رده‌و كاروباری زانستی،و د. کامیل عه‌زیز به‌رپرسی به‌شی به‌دواداچوون،و د. به‌ختیار نه‌جمه‌دین به‌رپرسی به‌شی كارگێڕی،و مامۆستا حەمزە خەلیفە بەرپرسی بەشی بانگەواز، سەردانی دەستەكانی (خەبات و سۆران و هه‌ریر)یان کرد.
هه‌روه‌ها سه‌ردانه‌كه به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان: پ. د. سلێمان سه‌ليم بەرپرسی لقی هه‌ولێر،و مامۆستا مەلا دڵشاد باڵهكیی به‌رپرسی كاروباری ده‌سته‌كانی لقی ھەولێر ئه‌نجامدرا.