399
بهشی گەنجانی ئینستتیوتی ژیار بۆ پهروهرده و گهشهپێدانی مرۆیی هەستا بە خەڵاتکردنی ٢٥ گەنجی لقی ڕاپەڕین.
بەهۆی ئەوەی لە ماوەی پێنج مانگدا ٢٥ گەنجی چالاکی سنووری لق توانیویانە چەندین سیمینار و تۆماری دەنگی پ.ی د. بەختیار کەمال تاڵەبانی بخەنەسەر ڕووپەڕی کاغەز و ئامادەی بکەن بۆ ئەوەی وەکو کتێب بڵاو بکرێتەوە، وێڕای هەڵسەنگاندن و بە هەند وەرگرتنی کارەکەیان خەڵات کران.
کۆی بەرهەمەکان کراوە بە ٣ کتێب لە بواری گەشەپێدانی مرۆیی، دکتۆر بەختیار وەکو بهرپرسی بهشی گەنجانی ئینستتیوتی ژیار هەستا بە دابەشکردنی خەڵات بەسەریاندا.
ئەم چالاکیە درێژەی هەیە و ئامانجی گەشەپێدانی توانای مرۆیی گەنجان و سوود وەرگرتنە لە ووزە و دڵسۆزییان بۆ خزمەت و گەشەپێدان.